یەكێتی ئاژاوەگێڕان خامۆش دەكات
"هه‌ندێك تاقمی ئاژاوه‌گێڕو سپڵه‌ی سیاسی ئاژاوه‌یان ناوه‌ته‌وه"
K24 - ھەولێر
بەپێی راگەیەندراوێك كە میدیای فەرمی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بە بێ ناوھێنانی ھیچ فەرماندەیەكی پێشمەرگە بە ناوی (لیژنه‌ی باڵای هێزه‌كانی كوردستان) بڵاوكردووەتەوە، تێیدا ئاماژە بۆ ئەوەكراوە كە هه‌ندێك تاقمی ئاژاوه‌گێڕو سپڵه‌ی سیاسی ئاژاوه‌یان ناوه‌ته‌وه و پێكھێنانی لیژنەیەكی باڵا لە پێشمەرگە و ھێزە ئەمنییەكان تەنھا بۆ بڕیاری خامۆشكردنی ئاژوهگێڕانه.
لە راگەیەندراوەكەدا ھاتووە: " له‌به‌ر به‌رپرسیارێتیی مێژوویی سه‌رشانمان و له‌پێناوی ئه‌وه‌ی بتوانرێ، له‌گه‌ڵ به‌غداد زه‌مینه‌ی گفتوگۆیه‌كی سه‌ركه‌وتوو به‌پێی ده‌ستور سهربخرێ و ژینگه‌ی هه‌ڵبژاردنێكی بێگه‌رد پاك بكرێته‌وه، سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی، بڕیاری پێكهێنانی لیژنه‌ی باڵای ئاساییشی له هێزی پێشمه‌رگه، ئاساییش، زانیاری، دژه‌تیرۆر، پۆلیس و ده‌زگاكانی تر، پێكهێناو به‌م راگه‌یاندنه رایده‌گه‌یه‌نین كه‌وا: به‌رپرسیارێتی ئاساییشی كۆمه‌ڵایه‌تی و رێگرتن له‌ئاژاوه‌و پیلانگێڕیی، هه‌ڵده‌گرین و ته‌نهاوته‌نها، بڕیارمان خامۆشكردنی ئاژوهگێڕانه و به‌س. داواشمان وایه، ته‌واوی لایه‌نه‌كان، خۆیان لهئاژاوهگێڕان دوور رابگرن، به‌ڵكو به‌شێك بن له به‌رگری له رێسا‌و یاسا‌و خه‌باتی مه‌ده‌نی".
لەو راگەیەندراوە ئاماژەش بۆ ئەوەكراوە: "له‌كاتێكدا له دوڕیانی چاره‌نوسسازی سیاسیدایه‌و پیلانه‌كان له‌ناوچه‌كه‌دا، ئاشكرا بۆ سه‌پاندنه‌وه‌ی سیاسه‌تی پیلانگێڕییه، یه‌كێك له پیلانه‌كان، هێشتنه‌وه‌ی گه‌مارۆی ئابورییه له‌كوردستاندا، هه‌تا كێشه‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران چاره‌سه‌رنه‌كرێ، كه‌چی به‌داخه‌وه، هه‌ندێك تاقمی ئاژاوه‌گێڕو سپڵه‌ی سیاسی و داخ له‌دڵ، دوو رۆژه به‌ناوی خۆپیشاندانه‌وه، ئاژاوه‌یه‌كی زیانبه‌خشیان له شار‌و چارۆچكهكان، به‌تایبه‌تی (رانیه، كۆیه، پیره‌مه‌گرون، ته‌قته‌ق، كفری و ته‌كیه) ناوه‌ته‌وه‌و په‌لاماری ده‌زگاكانی خزمه‌تگوزاری و ئۆرگانه ره‌سمیه‌كانی حكومه‌ت و حزبه‌كان ده‌ده‌ن".
لە بەشێكی دیكەی راگەیەندراوەكەدا ئەوە خراوەتەڕوو: "حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سه‌دان به‌ڵگه‌ی لایه كه تاقمی جۆراوجۆر، چه‌ك به‌كاردێنن. ئاژاوهدهنێنهوه، خۆپیشاندانی ئاشتیانه به‌ره‌و هه‌ڵدێر ده‌به‌ن".
دەقی راگەیەندراوەكە لیژنه‌ی باڵای هێزه‌كانی كوردستان
خه‌ڵكی شه‌ره‌فمه‌ندی كوردستان!
كه‌سوكاری شه‌هیدان!
هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، ئاساییش، زانیاری، پۆلیس و دژه‌تیرۆر!
گه‌له‌كه‌مان، له‌كاتێكدا له دوڕیانی چاره‌نوسسازی سیاسیدایه‌و پیلانه‌كان له‌ناوچه‌كه‌دا، ئاشكرا بۆ سه‌پاندنه‌وه‌ی سیاسه‌تی پیلانگێڕییه، یه‌كێك له پیلانه‌كان، هێشتنه‌وه‌ی گه‌مارۆی ئابورییه له‌كوردستاندا، هه‌تا كێشه‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران چاره‌سه‌رنه‌كرێ، كه‌چی به‌داخه‌وه، هه‌ندێك تاقمی ئاژاوه‌گێڕو سپڵه‌ی سیاسی و داخ له‌دڵ، دوو رۆژه به‌ناوی خۆپیشاندانه‌وه، ئاژاوه‌یه‌كی زیانبه‌خشیان له شار‌و چارۆچكهكان، به‌تایبه‌تی (رانیه، كۆیه، پیره‌مه‌گرون، ته‌قته‌ق، كفری و ته‌كیه) ناوه‌ته‌وه‌و په‌لاماری ده‌زگاكانی خزمه‌تگوزاری و ئۆرگانه ره‌سمیه‌كانی حكومه‌ت و حزبه‌كان ده‌ده‌ن.
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سه‌دان به‌ڵگه‌ی لایه كه تاقمی جۆراوجۆر، چه‌ك به‌كاردێنن. ئاژاوهدهنێنهوه، خۆپیشاندانی ئاشتیانه به‌ره‌و هه‌ڵدێر ده‌به‌ن. یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، له‌م دۆخه‌دا، هه‌روه‌كو دۆخی كاره‌ساته‌كانی مێژووی شۆڕشی نوێ، كه به‌سه‌ر گه‌له‌كه‌مان و یه‌كێتیدا هاتووه، هه‌لومه‌رجی ئاژاوه‌گێڕیی ئێستا، به مه‌ترسیدار ده‌زانێ له‌سه‌ر ئه‌زمونه دیموكراسیهكهو ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی. بۆیه، له‌رێگه‌ی ده‌زگا ره‌سمیه‌كانی حكومه‌ته‌وه، ته‌واوی توانای خۆی ده‌خاته‌كار، پیلانگێڕانی ئه‌م ئاژاوه‌یه‌ش، به‌ده‌ردی پیلانگێڕانی رابوردوو به‌رێت. بۆیه، جه‌ماوه‌ری كوردستان و ئه‌ندام و لایه‌نگرانی یه‌كێتی و ته‌واوی تێكۆشه‌رانی لایه‌نه په‌رۆشه‌كانی كوردستان، ئاگادارده‌كه‌ینه‌وه، كه یه‌كێتی، بۆ رۆژگاری سه‌خت، هه‌ر یه‌كێتیه‌كه‌ی شۆڕشی نوێ و هه‌ر یه‌كێتیه‌كه‌ی نه‌عره‌ته‌ی ده‌می راپه‌ڕینه.. یه‌كێتیه‌كه‌ی هه‌ڵسانه‌وه‌ی كۆچڕه‌وه.. یه‌كێتیه‌كه‌ی رچه‌شكێنی مافی چاره‌نوس و دیموكراسی و مه‌ده‌نیه‌ت و دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تیش ده‌مێنێته‌وه.
سه‌ره‌ڕای هه‌ڵه‌و كه‌موكوڕی و گه‌نده‌ڵی، كه یه‌كێتی به‌ڵێنی داوه‌و ده‌یدات كه هه‌ر ده‌بێ چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشانه بكرێن، به كێشه‌ی موچه‌و پاشه‌كه‌وتی موچه‌شه‌وه، به‌ڵام ته‌واوی ئه‌و كێشانه پاساو نین، رێگه‌بدرێ ئاژاوه‌گێڕان، چاره‌نوسێكی ره‌ش دوچاری ئه‌زمونه دیموكراسیه‌كه‌مان و یه‌كێتیه‌كه‌مان به‌ناوی خۆپیشاندانی مه‌ده‌نیه‌وه بكه‌ن. ئاخر:
- خۆپیشاندانی مه‌ده‌نی و سوتاندنی ده‌زگاو باره‌گا، كه‌ی ره‌وایه؟
- خۆپیشاندانی مه‌ده‌نی و به‌كارهێنانی چه‌ك دژی باره‌گاو ده‌زگا، كه‌ی مافی مه‌ده‌نییه؟
- خۆپیشاندانی مه‌ده‌نی و تاڵانكردنی ده‌زگاو بازاڕ‌و ماڵان، چ په‌یوه‌ندیه‌كی به یاسای خۆپیشاندانه‌وه هه‌یه؟
- خۆپیشاندانی مه‌ده‌نی و هاندانی ئاژاوه‌گێڕیی له‌لایه‌ن هه‌ندێك میدیای به‌ناوی ئه‌هلی، كه‌ی په‌یوه‌ندی به ئازادی راده‌ربڕینه‌وه هه‌یه؟
- خۆپیشاندان و ژێربه‌ژێر رێكه‌وتن بۆ وه‌رگرتنی پرۆژه له موسڵ و به‌غداد، مافی مه‌ده‌نیه، یان بازرگانیكردنه به‌خوێنی خه‌ڵك؟
- خۆپیشاندانی مه‌ده‌نی و راپێچكردنی مناڵانی (10-15) ساڵ بۆ فڕكان فڕكان، كه‌ی ره‌وای ویژدان و هه‌قه؟
له‌به‌ر به‌رپرسیارێتیی مێژوویی سه‌رشانمان و له‌پێناوی ئه‌وه‌ی بتوانرێ، له‌گه‌ڵ به‌غداد زه‌مینه‌ی گفتوگۆیه‌كی سه‌ركه‌وتوو به‌پێی ده‌ستور سهربخرێ و ژینگه‌ی هه‌ڵبژاردنێكی بێگه‌رد پاك بكرێته‌وه، سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی، بڕیاری پێكهێنانی لیژنه‌ی باڵای ئاساییشی له هێزی پێشمه‌رگه، ئاساییش، زانیاری، دژه‌تیرۆر، پۆلیس و ده‌زگاكانی تر، پێكهێناو به‌م راگه‌یاندنه رایده‌گه‌یه‌نین كه‌وا:
به‌رپرسیارێتی ئاساییشی كۆمه‌ڵایه‌تی و رێگرتن له‌ئاژاوه‌و پیلانگێڕیی، هه‌ڵده‌گرین و ته‌نهاوته‌نها، بڕیارمان خامۆشكردنی ئاژوهگێڕانه و به‌س. داواشمان وایه، ته‌واوی لایه‌نه‌كان، خۆیان لهئاژاوهگێڕان دوور رابگرن، به‌ڵكو به‌شێك بن له به‌رگری له رێسا‌و یاسا‌و خه‌باتی مه‌ده‌نی..
به‌دڵنیاییه‌وه، ئه‌م دۆخه‌ش، وه‌كو ئه‌زمونێكی تاڵ، تێده‌په‌ڕێ، ئه‌وه‌ی بۆ نه‌ته‌وه‌كه‌شمان ده‌مێنێته‌وه، چاره‌سه‌ركردنی ئه‌قڵانیانه‌ی كێشه‌كان و پێشخستنی ئه‌زمونه دیموكراسیه‌كان و خۆشگوزه‌رانی خه‌ڵكه.
- بۆ پێشه‌وه به‌ره‌و تێكشكاندنی ئاژاوه‌گێڕیی.
- به‌ره‌و چاره‌سه‌ری كێشه‌ی موچه‌ی خه‌ڵك.
- به‌ره‌و سه‌روه‌ری یاسا.
لیژنه‌ی باڵای هێزه‌كانی كوردستان
20/12/2017