ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێم جموجۆڵی سه‌ربازی هێزه عێراقییه‌كان له نزیك مه‌خموور بڵاوده‌كاته‌وه
به وێنه روونكراوه‌ته‌وه و پێشتریش هۆشداری له باره‌ی جموجۆڵی سه‌ربازی ئه‌و هێزانه دراوه
K24 - ھه‌ولێر:
ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی هه‌رێمی كوردستان، به دوو وێنه، جموجۆڵی سه‌ربازی هێزه عێراقییه‌كان له نزیك مه‌خموور روون ده‌كاته‌وه و پێشتریش له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردبوو، ئه‌و هێزانه ئاماده‌كاری بۆ هێرشكردن ده‌كه‌ن.
وه‌ك له‌و وێنه‌یه‌كدا ده‌رده‌كه‌وێت، ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی و هه‌مڤی هێنراونه‌ته ده‌وروبه‌ری مه‌خموور و له‌ناو یه‌كێك له باڵه‌خانه‌كانی شارۆچكه‌كه جێگیر كراون.
وه‌ك ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، له‌سه‌ر تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاویكردووه‌ته‌وه، جووڵاندنی هێز له‌م كاته‌دا بۆ هێرشكردنه سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانه.


Iraqi military buildup in and around Makhmour, South West Erbil, has continued for over a week. In this position, armored vehicles and Humvees have been deployed. pic.twitter.com/J2d5cOZZFb
— KR Security Council (@KRSCPress) December 20, 2017