ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێم جموجۆڵی سه‌ربازی هێزه‌ عێراقییه‌كان له‌ نزیك مه‌خموور بڵاوده‌كاته‌وه‌

به‌ وێنه‌ روونكراوه‌ته‌وه‌ و پێشتریش هۆشداری له‌ باره‌ی جموجۆڵی سه‌ربازی ئه‌و هێزانه‌ دراوه‌

K24 - ھه‌ولێر:

ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی هه‌رێمی كوردستان، به‌ دوو وێنه‌، جموجۆڵی سه‌ربازی هێزه‌ عێراقییه‌كان له‌ نزیك مه‌خموور روون ده‌كاته‌وه‌ و پێشتریش له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردبوو، ئه‌و هێزانه‌ ئاماده‌كاری بۆ هێرشكردن ده‌كه‌ن.

وه‌ك له‌و وێنه‌یه‌كدا ده‌رده‌كه‌وێت، ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی و هه‌مڤی هێنراونه‌ته‌ ده‌وروبه‌ری مه‌خموور و له‌ناو یه‌كێك له‌ باڵه‌خانه‌كانی شارۆچكه‌كه‌ جێگیر كراون.

وه‌ك ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، له‌سه‌ر تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، جووڵاندنی هێز له‌م كاته‌دا بۆ هێرشكردنه‌ سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانه‌.

ئه‌و شوێنه‌ی هێزی سه‌ربازی لێ جێگیركراوه‌، پێشتر چۆڵ بووه‌
ئه‌و شوێنه‌ی هێزی سه‌ربازی لێ جێگیركراوه‌، پێشتر چۆڵ بووه‌
له‌م وێنه‌یه‌دا ده‌ركه‌وێت، ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی و هه‌مڤی هێنراوه‌ته‌ شوێنه‌كه‌
له‌م وێنه‌یه‌دا ده‌ركه‌وێت، ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی و هه‌مڤی هێنراوه‌ته‌ شوێنه‌كه‌