وەزارەتی رۆشنبیری: راگرتنی پەخشی ئێن ئارتی بەپێی یاسا و رێنمایی بووە

بڕیارەكە پەیوەندی بە ھیچ كەس و لایەنێك نەبووە

K24 - ھەولێر

وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی ھەرێمی كوردستان لە روونكردنەوەیەكدا ئاشكرای كرد، راگرتنی پەخشی كەناڵەكانی ئێن ئارتی، بە پێی یاسا و رێنمایی و دەسەڵاتەكانی وەزیری رۆشنبیری بووە.

لە روونكردنەوەكەدا ھاتووە: "بە فەرمانی وەزاریمان بە ژمارە 5002() لە 19/12/2017، بۆ راگرتنی پەخشی كەناڵەكانی ئێن ئارتی بەشێوەیەكی كاتی بۆ ماوەی یەك ھەفتە، گشت لایەك ئاگادار دەكەینەوە كە ئەم بڕیارە بەپێی یاسا و رێنمیایی و دەسەڵاتەكانی وقەزیر بووە، ھیچ پەیوەندییەكی بە پارێزگاری سلێمانی و ھیچ كەس و لایەنێكی ترەوە نەبووە، بەڵكو ئەركی وەزارەتمان بووە بۆ نەھێشتنی پشێوی و ھێوركردنەوە و پابەندبوونی كەناڵەكان بە ئیتیكی كاری میدیاییەوە".

پێشتر بڵاوكرایەوە كە راگرتنی پەخشی كەناڵەكانی ئێن ئارتی لەسەر داوای ھەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی بووە.

دەقی روونكردنەوەی وەزارەتی رۆشنبیری
دەقی روونكردنەوەی وەزارەتی رۆشنبیری