به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێر راییكردنی مامه‌ڵه‌ی هاووڵاتییان راده‌گرێت
داوا ده‌كه‌ن له دوای ئه‌م واده‌یه كه‌س سه‌ردانییان نه‌كات
K24 - هه‌ولێر:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێر، سه‌رجه‌م شۆفێران و خاوه‌ن ئۆتۆمبێله‌كانی شاری هه‌ولێر ئاگادار ده‌كاته‌وه، له 24ی ئه‌م مانگه‌وه، راییكردنی مامه‌ڵه‌ی هاووڵاتییان راده‌گیرێت، به‌هۆی گواستنه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌یان بۆ شوێنه تازه.
به گوێره‌ی ئه‌و ئاگادارینامه‌یه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه، كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست كوردستان كه‌وتووه، له 24/12/2017، بۆ ماوه‌ی چه‌ند رۆژێك، مامه‌ڵه‌ی هه‌موو جۆره‌كانی ئۆتۆمبێل "تایبه‌ت، كرێ و بارهه‌ڵگر" راده‌گیرێت و رایی ناكرێت، داواش له شۆفێران ده‌كه‌ن له‌و ماوه‌یه‌دا سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌یان نه‌كه‌ن.
وه‌ك له ئاگادارینامه‌كه ئاماژه‌ی بۆ كراوه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێر، ده‌گوازرێته‌وه، سه‌ر رێگه‌ی به‌حركه به‌رامبه‌ر به گه‌نجان سیتی.
ده‌قی ئاگادارینامه‌كه:
"ئاگاداریه‌ك له‌هاتووچۆی هه‌ولیره‌وه
بابه‌ت/ راگرتنی رایی كردنی مامه‌له‌ی هاولاتیان
ئاگاداری سه‌رجه‌م شوفیران وهاولاتیان وخاوه‌ن ئوتومبیله‌كانی شاری هه‌ولیر ده‌كه‌ینه‌وه كه‌وا له‌رۆژی 2017/12/24 ه‌وه بۆماوه‌ی چه‌ند رۆژیك رایی كردنی مامه‌له‌ی هاولاتیان له‌به‌ریوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولیر بۆهه‌رسی جۆری ئوتومبیلی (تایبه‌ت وكری وبارهه‌لگر) راده‌گیریت بۆماوه‌ی چه‌ند رۆژیك به‌هۆی گواستنه‌وه‌ی باله‌خانه‌ی به‌ریوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولیر بۆشوینی تازه‌ی خۆی كه‌ده‌كه‌ویته سه‌ر ریگای به‌حركه به‌رامبه‌ر به(گه‌نجان سیتی)
بۆیه داوا له‌هاولاتیان ده‌كه‌ین كه‌له‌ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند رۆژه سه‌ردانی به‌ریوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌مان نه‌كه‌ن
به‌ریوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولیر
2017/12/20"