ئه‌مه‌ریكا: بۆ ده‌ستپێكردنی گفتوگۆی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له هه‌وڵه‌كانمان به‌رده‌وامین
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر پرسی سنوور و فڕۆكه‌خانه‌كان وه‌ڵامی په‌یامنێری كوردستان 24 ده‌داته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، بۆ كوردستان 24 رایگه‌یاند, ده‌ستپێكردنی گفتوگۆ له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، واشنتن له هه‌واڵه‌كانی به‌رده‌وامه، بۆ ئه‌وه‌ی له‌رێگه‌ی دانووستانه‌وه كێشه هه‌ڵواسراوه‌كانی نێوانییان چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
هێزه‌ر ناوێرت، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، سه‌باره‌ت به پرسی خاڵه سنووری و ئاسمانییه‌كان و ئه‌و سزایانه‌ی حكوومه‌تی عێراق به‌سه‌ر كوردستانیدا سه‌پاندووه، رایگه‌یاند، ئه‌و كێشانه زیان به هه‌ردوو لا ده‌گه‌یه‌نێت و پێویسته ناكۆكییه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا دووپاتی له هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كانی وڵاته‌كه‌ی كرده‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ولێر و به‌غدا بهێنێته سه‌ر مێزی گفتوگۆ، بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوانییان.