"هه‌ڵبژاردنه‌كان نزیكن و كشانه‌وه‌ى گۆڕان و كۆمه‌ڵ موزایه‌ده‌ی سیاسییه"
كشانه‌وه‌ی گۆڕان و كۆمه‌ڵ له حكوومه‌ت هیچ كاریگه‌رییه‌كی نابێت
K24 – هه‌ولێر:
هه‌ریه‌ك له بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و كۆمه‌ڵی ئیسلامی، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 20ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2017، كشانه‌وه‌ی خۆیان له كابینه‌ی هه‌شته‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند.
گۆڕان 5 پۆستی له كابینه‌ی هه‌شته‌مدا هه‌بوو، كه 3 وه‌زاره‌ت و دوو ده‌سته‌بوو، هه‌رچی كۆمه‌ڵی ئیسلامیشه، ته‌نها پۆستی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی پێ‌درابوو.
به بۆچوونی چاودێرانیش، كشانه‌وه‌ی ئه‌و دوو حزبه هیچ كاریگه‌رییه‌كی له‌سه‌ر حكوومه‌ت نابێت، به‌و پێیه‌ی ماوه‌یه‌كی زۆره وه‌زیره‌كانی گۆڕان له حكوومه‌ت ده‌ركراون و شوێنه‌كانیشیان به وه‌كاله‌ت پڕكراونه‌ته‌وه و به‌ڕێوه‌ده‌برێن.
تیمی وه‌زاری گۆڕان، له 12ی تشرینی یه‌كه‌می/ ئۆكتۆبه‌ری 2015ه‌وه، له كابینه‌ی هه‌شته‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ده‌ركراون و دووخراونه‌ته‌وه، له ماوه‌ی دوورخستنهوهشیاندا، ته‌واوی ئیمتیازاته‌كان و مووچه‌ی وه‌زیریشیان وه‌رگرتووه.
رێباز حه‌ملان، كاندیدی نه‌وشیروان مسته‌فا، رێكخه‌ری كۆچكردووی بزووتنه‌وه‌كه بووه بۆ پۆستی وه‌زیری دارایی، له نامه‌ی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ی له بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، كه له 18ی ئهیلوول/ دیسه‌مبه‌ری 2017 بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئاماژه‌ی بۆ كردووه، ئه‌دای ئێستا بزووتنه‌وه‌كه‌یان دووره له رێبازه‌كه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا.
رێباز حه‌ملان، رۆژی 13ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری ئه‌مساڵیش، به فه‌رمی له پۆستی وه‌زیری دارایی ده‌ست بهكاربووهتهوه و گه‌ڕاوه‌ته‌وه سه‌ر كاره‌كه‌ی.
چاودێران پێشبینی ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ن، وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ، كه پشكی كۆمه‌ڵی ئیسلامی بووه، هاوشێوه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی دیكه‌ی گۆڕان له حكوومه‌ت، تا كاتی هه‌ڵبژاردنی داهاتوو و پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت به شێوه‌ی وه‌كاله‌ت به‌ڕێوه‌ببرێن.
پێشتریش چه‌ند جارێك و له چه‌ند كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، ره‌خنه‌ی له‌و حزبانه كرد، كه به‌شدارییان له حكوومه‌ت كردووه و به‌رده‌وام له میدیاكانه‌وه ره‌خنه‌ی لێده‌گرن، گوتی: "نابێت پێیه‌كیان له ناو ئۆپۆزیسیۆن پێیه‌كیان له ناو حكوومه‌ت بێت، پێویسته خۆیان یه‌كلابكه‌نه‌وه".
ئه‌و هه‌نگاوه گۆڕان و كۆمه‌ڵیش، له‌لایه‌ن چاودێرانه‌وه، وه‌ك موزایه‌ده‌ی سیاسی چاوی لێده‌كرێت، به‌و پێیه‌ی هه‌ڵبژاردن نزیكبووه‌ته‌وه و ره‌نگه له‌مه‌ودوا له رێگه‌ی راگهیاندنهكانییانهوه، هێرشی زیاتر بكه‌نه سه‌ر حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.