حه‌شدى شه‌عبى شاخى ههنجيره تۆپباران ده‌كات
له ناحييه‌ى ئامرلييهوه تۆپبارانى شاخى ههنجيره و سنوورى داوده و پهڵكانهى سه‌ر به قه‌زاى خورماتوويان كرد
K24 – هه‌ولێر:
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ تۆپخانه‌كانى سه‌ر به حه‌شدى شه‌عبى له ناحييه‌ى ئامرلييهوه تۆپبارانى شاخى ههنجيره و سنوورى داوده و پهڵكانهى سه‌ر به قه‌زاى خورماتوويان كرد.
به گوێره‌ى زانيارييه به‌راييه‌كان، كه چالاكانى كورد له تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى فه‌يسبووك بڵاويانكردووه‌ته‌وه، ميليشياكانى حه‌شد، به پاساوى هه‌بوونى گرووپى چه‌كدار له‌و ناوچانه ئه‌و تۆپبارانهيان ده‌ستپێكردووه.
به هۆى خيانه‌تى 16ى ئۆكتۆبه‌رى به‌شێك له به‌رپرسانى يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستانه‌وه، ميليشياكانى حه‌شدى شه‌عبى و هێزه ئه‌منييه‌كانى عێراق سنوورى پارێزگاى كه‌ركووك و خورماتويان داگيركردهوه و به‌و هۆيه‌وه شارۆچكه‌ى خورماتوو رووبه‌ڕووى تاوانى جينۆسايد بووه‌ته‌وه و ده‌يان هه‌زار هاووڵاتى كوردى شارۆچكه‌كه ئاواره و ده‌ربه‌ده‌ر بوون.