به‌رهه‌م ساڵح: هەڵبژاردن چارەسەری قەیرانی حوکمڕانی کوردستانە

چارەسەر لە کوردستانە، بەدایەلۆگی هێزە سەرەکيیەکانی کوردستان

K24 – هه‌ولێر:

به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح، له‌ تويتێكدا كه‌ له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى تويته‌ر بڵاويكردووه‌ته‌وه‌، رايگه‌ياندووه‌،  "هەڵبژاردنی بێگەرد چارەسەری قەیرانی حوکمڕانی کوردستانە".

به‌رهه‌م ساڵح له‌ تويته‌كه‌يدا نووسيويه‌تى: "‏چارەسەر لە کوردستانە، بەدایەلۆگی هێزە سەرەکيیەکانی کوردستان. باسکردن لەبەکارهێنانی هێزی عەسکەری بەغدا بۆ یەکلاییکردنەوەی کێشەکان ماڵوێرانیە دەچێتە پاڵ کارەساتەکانی تری ئەم دوواییە، پێچەوانەی بەرژەوەندی خەڵکی کوردستان و عیراقیشە".

هه‌روه‌ها جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كردووه‌ته‌وه‌، "هەڵبژاردنی بێگەرد چارەسەری قەیرانی حوکمڕانی کوردستانە".

به‌رهه‌م ساڵح راشيگه‌ياندووه‌، ‏"خۆپیشاندانی مەدەنی و ئاشتیخوازانە مافی رەوای خەڵکە، ئەرکی دەسەڵاتە بە یاسا پارێزگاری لێ بکات".

ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه‌كردووه‌، "گۆڕینی ئاراستەی خەباتی مەدەنی بۆ سوتاندن و وێرانکاری لە بەرژەوەندی گەندەڵکارانە. بۆیە ئەرکی هەمووانە کاربکەین بۆ پاراستنی مافی مەدەنی خەڵک و پتەوکردنی ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی".