گۆڕان و كۆمه‌ڵ: سووتاندنى باره‌گاى حزبى و حكومى ئيدانه‌ ده‌كه‌ين

بەشداريكردنی گۆڕان و كۆمەڵ لەحكومەتى بنكە فراوانى كابينەى هەشت، پێويستييەكى قۆناغەكە بوو

K24 – هه‌ولێر:

هه‌ريه‌ك له‌ كۆمه‌ڵى ئيسلامى كوردستان و بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان له‌ به‌ياننامه‌يه‌كدا داواى ئازادكردنى ده‌ستگيركراوه‌كانى خۆپيشاندانى سێ رۆژى رابردوويان كردووه‌ و هاوكات ئيدانه‌ى هێرشكردن و سووتاندنى بنكه‌ و باره‌گا حزبى و حكومييه‌كانيان كردووه‌.

له‌ به‌ياننامه‌كه‌دا كه‌ وێنه‌يه‌كى ده‌ست كوردستان24 كه‌وتووه‌، هاتووه‌: "بەشداريكردنی گۆڕان و كۆمەڵ لەحكومەتى بنكە فراوانى كابينەى هەشت، پێويستييەكى قۆناغەكە بوو،  بۆ ئەوەى وێنەى سيستەمى حوكومڕانى لەهەرێمى كوردستان و پرۆسەى سياسى راست بكرێتەوەو رۆڵێكى كاريگەرمان لەپرسى چاكسازى و ريشەكێشكردنى گە ندەڵى لەهەرێمى كوردستان هەبێت".

هه‌روه‌ها هاتووه‌: "لە ئێستاشدا بەپێویستی دەزانین ئەم حکومەت هەڵبوەشێتەوە و حکومەتێکى کاتى پێکبهێنرێت".

له‌ به‌شێكى ديكه‌ى به‌ياننامه‌كه‌دا هاتووه‌: "داوا دەکەین هەموو ئەوانەی لەسەر خۆپیشاندان دەستگیر کراون ئازاد بکرین. هاوكات ديارده ى سوتاندنى بنكه و بارەگاى حکومی و  حزبى ئيدانه ده‌كه‌ين وه به كارێكى ناشارستانى ده‌زانين".