ئه‌گه‌ر عه‌بادی نه‌توانێت موچه‌ی هه‌رێم بدات پێویسته به‌یه‌كجاری ده‌ست له كوردستان هه‌ڵگرێت
شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا: عێراق ته‌نیا 2 رێگای له‌به‌رده‌مه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌رێم
K24- هه‌ولێر:
شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا، په‌رله‌مانتاری پارتی دیموكراتی كوردستان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند، حكومه‌تی عه‌بادی هه‌رێمی كوردستانی به‌ره‌و هه‌ڵدێر بردووه و جه‌ختی كرده‌وه، به‌غدا ته‌نیا دوو رێگای له‌به‌رده‌مه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان و ئه‌و دوو رێگایه نابن به‌سێ.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی پارتی له لێدوانێكدا بۆ "به‌غدادولیه‌وم" گوتی، حكومه‌تی عێراق له‌ڕێگه‌ی ره‌تكردنه‌وه‌ی ناردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی كوردستان، ده‌یه‌وێت هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و هه‌ڵدێر پاڵی پێوه بنێت و جه‌ختی كرده‌وه "ئه‌و كاره كێشه و ئاڵۆزیه‌كانی هه‌رێم چڕتر ده‌كاته‌وه".
شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا راشیگه‌یاند، له‌و بارودۆخه ئابووریه‌دا كه به‌غدا به‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستانیدا سه‌پاندووه، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ناتوانێت موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بدات و دوپاتیكرده‌وه، حكومه‌تی هه‌رێم چه‌ندین په‌یامی ئاراسته‌ی حكومه‌تی به‌غدا كردووه، بۆئه‌وه‌ی ده‌ست به گفتوگۆ بكه‌ن و كۆتایی به كێشه‌كان بهێنن، به‌ڵام تائێستا به‌غدا هیچ به‌ده‌م ئه‌و داواكاریه‌وه نه‌هاتووه.
عه‌بدوڵڵا جه‌ختیشی كرده‌وه "به‌غدا ته‌نیا دوو رێگه‌ی له‌به‌رده‌مه و نابێته سێ، ئه‌وانیش ئه‌وه‌یه: یان ئه‌وه‌تا به‌پیر داواكاری خه‌ڵك و دۆخی ئابووری هه‌رێمی كوردستانه‌وه بێت، كه به‌هۆیه‌وه لایه‌نێكی زۆری خزمه‌تگوزاری په‌كی كه‌وتووه، یانیش به‌یه‌كجاری ده‌ست له‌سه‌ر كوردستان هه‌ڵگرێت".
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، دوێنێ حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له گوتاری هه‌فتانه‌یدا رایگه‌یاندبوو، عێراق ناتوانێت موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی كوردستان بنێرێت.