سبه‌ى حكومه‌تى هه‌رێم جێگه‌ى وه‌زيره‌كانى گۆڕان و كۆمه‌ڵ پڕده‌كاته‌وه
پرسى خۆپيشاندانه‌كانى سلێمانى و رانيه و هه‌ڵه‌بجه تاوتوێده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
سەرچاوەیەکی باڵا لە حکومەتی ھەرێمی کوردستان تایبەت بە کوردستان24ی راگەیاند کە سبەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ خستنەڕووی ئەنجامی سەردانەکەی شاندی باڵای حکومەتی هەرێم بۆ ئەڵمانیا کۆدەبێتەوە.
به گوێره‌ى زانيارى ئه‌و سه‌رچاوه‌يه، له‌و كۆبوونه‌وه‌يه‌دا، پرسی پڕکردنەوەی شوێنی وەزیرە دەست لەکارکێشاوەکانی گۆڕان و کۆمەڵ تاوتوێ دەکات کە بە وەکالەت پڕ بکرێنەوە یان کاندیدی نوێ پێشکەشی پەرلەمان بکەن.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه تايبه‌ت ده‌بێت به تاوتوێكردنى پرسى خۆپیشاندان و پشێوی ئەم دوو سێ رۆژەی دوایی پارێزگای سلێمانی و دەڤەری رانیە و گەرمیان.
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كرد، ژیان و گوزەرانی هاووڵاتیانی کوردستان تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە دەبن.