وادەی گفتوگۆی نێوان ھەولێر و بەغدا ئاشكرا دەكرێت
كۆبوونەوەكە بە نێوەندگیری لایەنی سێیەم بەڕێوەدەچێت
K24 - ھەولێر
سەرۆك كۆماری عێراق ئاشكرای كردووە، دوای پشووەكانی سەری ساڵ شاندی ھەرێمی كوردستان و حكومەتی عێراق بە مەبەستی چارەسەری كێشەكان كۆدەبنەوە، فوئاد مەعسووم، بۆ ئەم مەبەستە نامەیەكی ئاراستەی ھەر یەك لە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی حكومەتی ھەرێم و حەیدەر عەبادی، سەرۆك وەزیرانی عێراق كردووە و كۆبوونەوەكە بە نێوەندگیری لایەنی سێیەم بەڕێوەدەچێت.
میدیای یەكێتی لە زاری سەرۆك كۆماری عێراق بڵاویكردەوە: "دوای پشووه‌كانی سه‌ری ساڵ شاندی حكومه‌تی عێراق و هه‌رێمی كوردستان له به‌غدا كۆده‌بنه‌وه".
فوئاد مەعسووم راشیگەیاندووە: "نامه‌یه‌كم بۆ حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان ناردووه، له نامه‌كه داوام له هه‌ردوولا كردووه گفتوگۆی جدی ده‌ست پێبكه‌ن بۆ چاره‌سه‌ری ئاڵۆزییه‌كان".
سەرۆك كۆماری عێراق ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە: "كۆبوونه‌وه‌ی شاندی هه‌رێم و بەغدا به نێوه‌ندگیری لایه‌نی سێیه‌م به‌رێوه‌ده‌چێت و نێرده‌ی رێكخراوی گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له عێراق رۆڵی نێوه‌ندگیری ده‌بێت لهكۆبوونهوەكەدا".