"هێزی ئه‌ركه تایبه‌ته‌كانی سوپای ئه‌مریكا له هه‌ولێرن"
پێچه‌وانه‌ی خواستی حكومه‌تی عێراقه
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌كی عێراقی ئاگادار ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 21/12/2017 رایگه‌یاند: "هێزی زه‌مینی ئه‌مریكی له هه‌ولێر هه‌یه، به پێچه‌وانه‌ی خواستی حكومه‌تی عێراقی كه بوونی ئه‌و جۆره ھێزانه له عێراق ره‌تده‌كاته‌وه".
رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌ت له‌و سه‌رچاوه‌یه‌وه ته‌ئكیدیكردووه‌ته‌وه كه "هێزی ئه‌مریكی له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی وه‌ك (عه‌ین ئه‌سه‌د، گه‌یاره‌و به‌له‌د) و هه‌روه‌ها له هه‌ولێریش هێزی زه‌مینی ئه‌مریكی بوونیان هه‌یه، ئه‌و هێزه‌ش تایبه‌تن و چه‌ندین ئه‌رك به‌رێوه ده‌به‌ن، له كاتێكدا ژماره‌یان له چه‌ند سه‌د كه‌سێك تێناپه‌ڕێت، به‌ڵام پێشتر حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕیبوو تا به شیوه‌ی تاكلایه‌نه له چه‌ند ئه‌ركێكدا كه لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ناكرێت ئۆپراسیۆن دژی داعش ئه‌نجام بده‌ن".
سه‌رچاوه‌كه گوتوویه‌تی: "ئه‌وه‌ی له‌باره‌ی ئه‌و هێزانه‌وه راگه‌یه‌نراوه ئه‌وه‌بووه، كه ئه‌وانه راوێژكاری سه‌ربازین، به‌ڵام له راستیدا له كوردستان هێزی زه‌مینی ئه‌مریكی هه‌یه".
رۆژنامه‌كه له‌سه‌ر زاری، جاسم محه‌مه‌د جه‌عفه‌ر، په‌رله‌مانتاری ده‌وڵه‌تی یاسا و یه‌كێك له كه‌سه نزیكه‌كان له حه‌یده‌ر عه‌بادی گواستووه‌ته‌وه كه "رێككه‌وتنێكی چوارقۆڵی له‌نێوان، ئێران و ئه‌مریكا و رووسیا و توركیا هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی هێزه‌كانیان له عێراق و سووریا بكشێننه‌وه‌و ته‌نها ژماره‌یه‌كی كه‌م له راوێژكاره سه‌ربازییه‌كانیان بهێڵنه‌وه تا له رووی مه‌شق و راهێنان هاوكاریی هێزه سه‌ربازییه‌كان بكه‌ن. بۆیه هه‌موو هێزه‌كان له عێراق و سووریا ده‌كشێنه‌وه".
ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانه ده‌ڵێت: "پێش چه‌ند رۆژێك ئه‌و رێككه‌وتنه به كرده‌یی له سووریا جێبه‌جێكراوه، دوای كۆتاییهاتنی شه‌ڕ ئه‌و هێزانه له عێراقیش ده‌كشێنه‌وه‌و ته‌نها ژماره‌یه‌ك راوێژكار ده‌مێننه‌وه، ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ش هه‌یه، به‌هۆی ئه‌و ره‌وشه‌ی له‌م دواییانه‌دا روویدا به رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ هه‌رێم چه‌ند بنكه‌یه‌ك بمێنێته‌وه".
هه‌ر چه‌نده به‌رپرسانی عێراقی، له سه‌روویانه‌وه حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق باسی ئه‌وه‌یانكردووه كه هیچ هێزێكی زه‌مینی ئه‌مریكی له عێراق نییه و ته‌نها راویژكارن. به‌ڵام هیشام هاشمی شاره‌زای ئاسایش و ستراتیژی به رۆژنامه‌كه‌ی گوتووه: "ئه‌و زانیاریانه‌ی باسی بوونی هێزی زه‌مینی ئه‌مریكی له بنكه‌ی هه‌ولێر ده‌كه‌ن راستن، به‌ڵام له بنكه‌كانی دیكه‌ی ئه‌مریكییه‌كان له عێراق ته‌نها راویژكاره سه‌ربازییه‌كانی تێدایه.
ئه‌و شاره‌زا ئه‌منییه ده‌ڵێت: "خه‌ڵكی پرسیاریان له‌باره‌ی ئه‌و هێزانه هه‌یه كه ئایا ئه‌ركیان چییه له ناوچه‌كه‌دا، به‌ڵام له راستیدا ئه‌وانه به كرده‌یی چه‌ندین ئۆپراسیۆنی تایبه‌تیان بۆ ده‌ستگیركردنی سه‌ركرده‌كانی داعش له عێراق و سووریا ئه‌نجامداوه‌وه‌و هه‌ر ئه‌وه‌شه وای له خه‌ڵك كردووه بڵێت "هیزی زه‌مینی ئه‌مریكی له عێراقیش بوونی هه‌یه".
ئه‌و زانیاریانه له كاتێكدایه به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان هیچ لێدوانێكی په‌یوه‌ست به‌و پرسه‌یان بۆ رۆژنامه‌كه نه‌داوه‌و پشتراستیان نه‌كردووه‌ته‌وه.