شەپۆلێكی بارانبارین روو لە ھەرێمی كوردستان دەكات
چەند رۆژێك بەردەوام دەبێت
K24 - ھەولێر
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەی ھەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، شەپۆلێكی بارانبارین روو لە ھەرێمی كوردستان دەكات و چەند رۆژێك بەردەوام دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی لە پەیجی فەرمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك بڵاویكردەوە: "رۆژى شەممە ئاسمان بە گشتى هەوردەبێت لەگەڵ نمە بارانێکى کەم لە ناوچە شاخاویەکانى باکوورى هەرێم. رۆژى یەکشەممە باران بارین روو لە ناوچەکەمان دەکات کاریگەرى نزمە پاڵەپەستۆى تورکیاو دەریاى ناوەڕاست کاردەکاتە سەر هەرێم باران بارین لە زۆربەى ناوچەکان دەبارێت، پلەکانى گەرما نزم بوونەوەیەکى زۆر بە خۆیەوە نابینێت بۆیە ئەگەرى بەفر بارین کەمترە .پێشبینى ڕێژەى باران بارین بۆ ناوچەکانى پارێزگاى هەولێر و سلێمانى و کرکووک و گەرمیان زیاتر دەبێت پارێزگاى دهۆک بارانى کەمتر دەبێت".
كەشناسی پێشبینی دەكات: "رۆژى دووشەممە باران بە ئاستى جیاواز دەبارێت، رۆژى سێ شەم لە کاتەکانى دواى نیوەرۆ ئاسمان بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت کاریگەرى باران نامێنێت یاخود لاواز دەبێت".
ھەروەھا بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان ئاشكرای دەكات كە ئەمساڵ رێژەی بارانبارین لە سەنتەری شارەكانی ھەرێمی كوردستان بەمشێوەیە بووە:.
هەولێر 29 ملم کەمترە کۆى گشتى بارانى ئەم ساڵ 62
سلێمانى69 ملم کەمترە کۆى گشتى بارانى ئەم ساڵ 116
دهۆک 53 ملم کەمترە کۆى گشتى بارانى ئەم ساڵ 56
کرکووک 44 ملم کەمترە کۆى گشتى بارانى ئەم ساڵ 19
هەڵەبجە 30 ملم کەمترە کۆى گشتى بارانى ئەم ساڵ 64
