یەكگرتووی بڕیار لە مانەوە یان كشانەوە لە حكومەت دەدات

"بەسەر دوو بەرە دابەشبوون"

K24 - ھەولێر

بڕیارە سەركردایەتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان، بۆ بڕیاردان لە كشانەوە یان مانەوە لە حكومەتی ھەرێمی كوردستان كۆببێتەوە.

بەگوێرەی زانیارییەكانی پەیامنێری كوردستان24: "رۆژی شه ممهی داھاتوو یەکگرتووی ئیسلامی بڕیاری کشانەوه یان مانەوە له حکوومه ت ده دات".

برپێی زانیارییەكانی پەیامنێرمان: "یەکگرتوو بەسەر دوو بەرە دابەشبووە، بەرەیەكیان لەگەڵ ئەوەدان لە ناو حكومەت بمێننەوە، بەرەیەكی دیكەش پێیان باشە لە حكومەت بكشێنەوە".

ھادی عەلی، وتەبێژی یەكگرتووی ئیسلامی بە میدیای حزبەكەی راگەیاندووە: "لە چەند رۆژی داهاتوودا ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكگرتوو قسە لەسەر بژاردەی كشانەوە لەحكومەت، دەكات ‌و دوا بڕیاری خۆی لەسەر كشانەوە، یان مانەوە لە حكومەت دەدات، هەر هەڵوێست ‌و بڕیارێكیش لەبەرژەوەندی خەڵكی بێت ئەوا یەكگرتوو نكۆڵی لێناكات‌ و بڕیاری خۆی دەدات".

ئەمە لە كاتێكدایە دوێنێ بزووتنەوەی گۆڕان و كۆمەڵی ئیسلامی كشانەوەیان لە حكومەتی ھەرێمی كوردستان راگەیاند.