له كه‌ركووك رۆژێك كرايه پشوو
رۆژى دووشه‌ممه‌ى داهاتوو 25ى كانوونى يه‌كه‌م/ ديسێمبه‌رى 2017 بكاته پشووى ره‌سمى
K24 – كه‌ركووك:
به بۆنه‌ى له‌دايكبوونى عيساى مه‌سيح، پارێزگارى كه‌ركووك به وه‌كاله‌ت راكان سه‌عيد بڕياريدا رۆژى دووشه‌ممه‌ى داهاتوو 25ى كانوونى يه‌كه‌م/ ديسێمبه‌رى 2017 بكاته پشووى ره‌سمى.
دواى خيانه‌تى 16ى ئۆكتۆبه‌ره‌وه، به بڕيارێكى حه‌يده‌ر عه‌بادى، جێگرى پێشووى پارێزگارى كه‌ركووك، راكان سه‌عيد له جێگه‌ى نه‌جمه‌دين كه‌ريم كراوه‌ته پارێزگارى كه‌ركووك به وه‌كاله‌ت و له ماوه‌ى رابردوودا ئه‌و پارێزگاره بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى شاره‌كه و له‌به‌رچاوگرتنى تايبه‌تمه‌ندى كه‌ركووك ژماره‌يه‌ك بڕيارى ده‌ركردووه.