به‌وێنه .. عه‌سائیب ئه‌هلول حه‌ق هێرش ده‌كاته سه‌ر قایمقامی خورماتوو
خه‌ڵكی ئامرلی رێگای نێوان كه‌ركوك - به‌غدایان داخست
K24- هه‌ولێر:
میدیا عێراقیه‌كان بڵاویانكرده‌وه، ئه‌مڕۆ میلیشیاكانی گروپی عه‌سائیب ئه‌هلول حه‌قی سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبی، هێرشیانكرده سه‌ر قایمقامی خورماتوو و، كوڕه‌كه‌شی له‌و رووداوه‌دا بریندار بووه.
وه‌ك راشگه‌یه‌ندراوه، دوای ئه‌و رووداوه، وه‌ك نیشاندانی ناڕه‌زایی به‌رامبه‌ر به ره‌فتاره‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و ده‌ستدرێژیه‌كانیان بۆ سه‌ر داموده‌زگا و به‌ڕێوه‌به‌ره ئیداریه‌كانی ناوچه‌كه‌یان، خه‌ڵكی ئامرلی رژاونه‌ته سه‌ر شه‌قامه‌كان و رێگای سه‌ره‌كی كه‌ركوك - به‌غدایان داخستووه.
خه‌ڵكی ئامرلی له دروشمه‌كانیاندا دا‌واشیان له قه‌یس خه‌زعه‌لی ئه‌مینداری گشتی عه‌سائیب ئه‌هلول حه‌ق كرد، فه‌رمان به میلیشیاكانی بكات خۆیان له ده‌ستوه‌ردان له كاروباره ئیدارهیكان به‌دوور بگرن. روو داواكاریهكیشیان له حه‌یده‌ر عه‌بادی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق كرد، به‌وه‌ی كه پێویسته به‌زووترین كات رێگری له‌و ده‌ستدرێژی و ده‌ستوه‌ردانانه‌ی ئه‌و گروپه‌ی حه‌شدی شه‌عبی بۆ سه‌ر ناوچه‌كانیان بكات.


.jpg)
.jpg)
.jpg)
