كه‌ناڵێكى ئيسرائيل: ديپلۆماسيه‌تى ئه‌مريكا و ئيسرائيل شكستيهێناوه
ناتانياهۆ تكاى له سه‌رۆك وه‌زيرانى چيك كردووه، بۆ ئه‌وه‌ى رازى بكات لانيكه‌م ده‌نگ نه‌دات
K24 – هه‌ولێر:
كه‌ناڵى 10ى ئيسرائيلى بڵاويكردووه‌ته‌وه، سه‌رۆك وه‌زيرانى ئيسرائيل بنيامين ناتانياهۆ هه‌وڵێكى زۆرى داوه بۆ ئه‌وه‌ى چيك له كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى گشتى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان دژى فه‌له‌ستين ده‌نگ بدات ياخود بێلايه‌ن بێت، به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه.
ئه‌و كه‌ناڵه ئاشكرايكردووه، ناتانياهۆ تكاى له سه‌رۆك وه‌زيرانى چيك كردووه، بۆ ئه‌وه‌ى رازى بكات لانيكه‌م ده‌نگ نه‌دات، بۆ ئه‌وه‌ى له مێژوودا تۆمار نه‌كرێت هه‌موو وڵاتانى يه‌كێتى ئه‌وروپا دژى بڕياره‌كه‌ى تره‌مپ و له به‌رژه‌وه‌ندى فه‌له‌ستين ده‌نگيان به بڕيارێك داوه، به‌ڵام هه‌وڵه‌كانى بێ ئاكام بوونه.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا سه‌رۆكى ئه‌مريكا دۆناڵد تره‌مپ هه‌ڕه‌شه‌ى بڕينى هاوكارييه‌كانى ئه‌مريكاى له‌و وڵاتانه كردووه، كه ده‌نگ له دژى بڕياره‌كه‌ى ده‌ده‌ن سه‌باره‌ت به پايته‌ختى ئيسرائيل.
سه‌باره‌ت به‌و پرسه به‌رپرسى دۆسييه نێوده‌وڵه‌تييه‌كان له كه‌ناڵى ده‌يه‌مى ئيسرائيل رۆژنامه‌نووس براك رابيد رايگه‌ياند، هه‌ڕه‌شه‌كانى نووسينگه‌ى سه‌رۆكى ئه‌مريكا و نوێنه‌ره‌كه‌ى له نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان كه له وڵاتانى جيهانيان كردووه، ئاماژه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و هه‌ڕه‌شه و فشارانه شكستيانهێناوه و ئه‌نجامى پێچه‌وانه‌يان لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
رابيد گوتيشى: "ئه‌و هه‌ڕه‌شانه بوونه‌ته هۆى ئه‌وه‌ى هه‌ڵوێستى وڵاتانى يه‌كێتى ئه‌وروپا يه‌ك بێت دژى بڕياره‌كه‌ى تره‌مپ سه‌باره‌ت به پايته‌ختى ئيسرائيل".
كه‌ناڵه ئيسرائيلييه‌كه پێشبينى ئه‌وه‌شى كردووه، ديپلۆماسييه‌تى ئه‌مريكا و ئيسرائيل شكستبهێنێت له به‌رامبه‌ر وڵاتانى جيهاندا، چونكه هيچ وڵاتێك نه‌چووه‌ته ژێر بارى هه‌ڕه‌شه‌كانى تره‌مپه‌وه.
رابيد باسى له‌وه‌ش كرد، هه‌ڕه‌شه‌كانى تره‌مپ له‌و وڵاته هه‌ژارانه‌ى دژى بڕياره‌كه‌ى تره‌مپن و پشتيوانى له فه‌له‌ستين ده‌كه‌ن و سياسه‌تى ناتانياهۆ له زه‌وييه‌كانى فه‌له‌ستين هه‌موو جيهانيان دژى ئيسرائيل يه‌كخستووه.
كه‌ناڵه ئيسرائيلييه‌كه له باره‌ى هه‌ڕه‌شه‌كانه‌وه رايگه‌ياندووه، "ئه‌و هه‌ڕه‌شانه خاڵين و هيچ به‌هايه‌كيان نييه، ئه‌وه‌تا ميسر و ئه‌رده‌ن ئه‌مڕۆ دژى بڕياره‌كه‌ى تره‌مپ ده‌نگده‌ده‌ن، ئايا تره‌مپ ده‌وێرێت سزاى ئابوورى به‌سه‌ر ميسر و ئه‌رده‌ندا بسه‌پێنێت؟".
سه‌رچاوه: RTـى عه‌ره‌بى.