مه‌رجه‌عێكى شيعه داواى هاوكاريكردنى كوردستان ده‌كات
خۆپیشاندانی ھاووڵاتیانی ھەرێمی كوردستانی بە مافێكی سروشتی زانیووە
K24 – هه‌ولێر:
ئايه‌توڵڵا محه‌ممه‌د ته‌قى مودهڕيسى، يه‌كێك له مه‌رجه‌عه باڵاكانى عێراق، له به‌ياننامه‌يه‌كدا داوايكردووه، به په‌له هاوكارى كوردستان بكرێت.
مودهڕيسى داواش لە بەرپرسانی عێراق دەكات پەلەبكەن لە ھاوكاریكردنی ھەرێمی كوردستان و كێشەكانی نێوان ھەولێر و بەغداش چارەسەر بكەن.
ئەو مەرجەعە باڵایەی شیعەكان مافی خۆپیشاندانی ھاووڵاتیانی ھەرێمی كوردستانی بە مافێكی سروشتی زانیووە، بەڵام داوایكردووە ھەموو لایەك لەبەكارھێنانی توندوتیژی دووربكەونەوە.