به‌غدا رێگرى له هاوكارييه سه‌ربازييه‌كانى كه‌نه‌دا بۆ هه‌ولێر ده‌كات
به‌هاى ئه‌و كاروانه هاوكارييه سه‌ربازييه دەگاتە بڕی 10 ملیۆن دۆلار
K24 – هه‌ولێر:
هارجات ساجان، وەزیری بەرگری کەنەدا رایگەیاند، کەنەدا کاروانێکی هاوکاری سەربازی بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامادە کردووە و ئێستا لە یەکێک لە کۆگاکانی چەک لە شاری مۆنتێریال ئامادەکراون.
گوتيشى: به‌هاى ئه‌و كاروانه هاوكارييه سه‌ربازييه دەگاتە بڕی 10 ملیۆن دۆلار.
وه‌زيرى به‌رگرى كه‌نه‌دا ئاشكراشيكرد، حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق رێگری لە گەیاندنی ئەو کاروانە بۆ دەستی پێشمەرگە دەکات.
له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، گوتەبێژی وەزارەتی بەرگری کەنەدا دووپاتیدەکردهوه، بەغدا ئامادەنییە رێککەوتنێک لەبارەی گەیاندنی هاوکارییە سەربازییەکان بۆ هێزی پێشمەرگە واژوو بکات.