بارسێلۆنا بەبێ شەش یاریزان لە کلاسیکۆ رووبەڕووی ریال مەدرید دەبێتەوە

ڤالڤێردی لیستی یاریزانە بانگهێشتکراوەکانی بۆ کلاسیکۆ ئاشکراکرد

K24- هەولێر
بارسێلۆناش لە یاریگەی تیتۆ ڤیلانۆڤا دوایین راهێنانی لە کەتەلۆنیا بۆ ئامادەکاریی بۆ یاریی کلاسیکۆ ئەنجام دا.
ئێرنیستۆ ڤالڤێردی لسیتی یاریزانەکانی بۆ کلاسیکۆ ئاشکراکردووە و عوسمان دێمبلی و جیرارد دیۆلۆفیۆ و ئاردا تووران و ئۆمتیتی و پاکۆ ئالکاسێر و رافینها لە لیستی بارسێلۆنا بۆ یارییەکە نین، بەڵام خۆردی ئالبا کە دوێنێ گەڕایەوە راهێنانەکانی بارسێلۆنا بۆ یاریی کلاسیکۆ ئامادەیە.

ڤالڤێردی لە راهێنانەکانی ئەمڕۆی بارسێلۆنادا، بۆ ماوەی 45 خولەک ڤیدیۆی یاریی کلاسیکۆی جامی سوپەری ئیسپانیای بۆ یاریزانەکانی لێداوەتەوە و خاڵە لاوازەکانی بە یاریزانەکانی گوتووە، بۆ ئەوەی ئەمجارە تۆلەی خۆیان لە ریال مەدرید بکەنەوە.
ئەمشەو کاتژمێر 09:00 شاندی بارسێلۆنا لە بارسێلۆناوە و بۆ مەدرید بەڕێدەکەون و کاتژمێر 10:10 دەگەنە مەدرید و لە هۆتێلی یۆرۆ ستار نیشتەجێ دەبن.

لیستی یاریزانە بانگهێشتکراوەکانی ریال مەدرید بۆ کلاسیکۆ
لیستی یاریزانە بانگهێشتکراوەکانی ریال مەدرید بۆ کلاسیکۆ