مامۆستایانی سلێمانی ناهێنه سه‌ر شه‌قام .. بایكۆتی هۆڵه‌كانی خوێندن ده‌كه‌ن
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی: چه‌ند كه‌س و لایه‌نێك ناڕه‌زایه‌تی مامۆستایان بۆ مه‌رامی سیاسی خۆیان ده‌قۆزنه‌وه
K24- هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ له به‌یاننامه‌یه‌كدا، دڵشاد عومه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی داوای له مامۆستایانی پارێزگای سلێمانی كرد، بۆئه‌وه‌ی هیچ كه‌س و لایه‌نێكی سیاسی هه‌وڵی مامۆستایانی ناڕازی بۆ مه‌رامه سیاسییه‌كانیان نه‌قۆزنه‌وه، بۆ له‌مه‌ودوا نه‌هێنه سه‌رشه‌قام و ناڕه‌زایی خۆیان به بایكۆتكردنی هۆڵه‌كانی خوێندن نیشان بده‌ن.
له به‌یاننامه‌كه‌دا جه‌ختیش كراوه‌ته‌وه، خه‌باتی مه‌ده‌نی به‌رده‌وام ده‌بێت و ئه‌و دۆخه‌ی ئێستا له‌ئارادایه پێویستی به دانبه‌خۆداگرتن و پشوودرێژی هه‌یه، له هه‌مووشیان گرنگتر پێویسته ئارامی و سه‌قامگیری شاره‌كه‌یان له‌به‌رچاو بگرن و رێگه نه‌ده‌ن هیچ لایه‌نێك سواری كه‌شتی ناڕه‌زایه‌تی ئه‌وان بێت و ئه‌و دۆخه بۆ ئامانجه سیاسییه‌كانیان به‌كار بهێنن.
له به‌شێكی په‌یامه‌كه‌دا كه به‌تایبه‌ت ئاراسته‌ی مامۆستایانی ناڕازی كراوه، ئاماژه به‌وه‌كراوه، له 2 ساڵی رابردوودا هه‌وڵماندا ناڕه‌زایه‌تی و داواكاری خۆمان به‌شێوه‌یه‌كی مه‌ده‌نیانه و هێمنانه بگه‌یه‌نینه لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار، به‌ڵام وه‌ك تیبینیمان كردووه، ئه‌مساڵ دۆخه‌كه جیاوازه و خه‌ریكه چه‌ند كه‌س و لایه‌نێك و باڵی ناو حزبه سیاسییه‌كان ده‌یانه‌وێ ناڕهزایهتییهكهمان به‌ره‌و ئاقاری سیاسی به‌لاڕێدا ببه‌ن. هه‌وره‌ها داوشیان له مامۆستایان كرد، ئاگاداری ئارامی و سه‌قامگیری شاره‌كه‌یان بن.

له به‌یاننامه‌كه‌دا به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی داوای له پێشمه‌رگه و هێزه ئه‌منیه‌كان كردووه، به‌شێوه‌یه‌كی مه‌ده‌نیانه ره‌فتار له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌ران بكه‌ن و خۆیان له توند و تیژی به‌دوور بگرن.
له‌و به‌شه‌ی به‌یاننامه‌كه‌شدا كه ئاراسته‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كراوه، چه‌ندین داواكاری ئاراسته كراون، گرنگترینیان جێبه‌جێكردنی داواكاریه‌كانی مامۆستایان و ئازادكردنی ئه‌و كادیرانه‌ی په‌روه‌رده‌ییه كه له‌لایه‌ن ئاسایشی سلێمانییه‌وه ده‌ستگیر كراون، كه وه‌ك خۆی ئاماژه‌ی پێكردووه، ئه‌وه‌ی پێشتریش پاشكهفتیان كردبوو، له‌ماوه‌ی دوو ساڵی رابردوودا له‌ده‌ستیان داوه و، ئاوڕێك له ژیانی مامۆستایان و كادیرانی په‌روه‌رده‌یی بدرێته‌وه.

