مه‌حموود سه‌نگاوی داوایه‌ك له خۆپیشانده‌ران ده‌كات
"خۆتان لە ئەنجامدانی تووندوتیژی بە دوور بگرن"
K24 - هه‌ولێر:
مەحموود سەنگاوی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و فه‌رمانده‌ی سه‌ربازیی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە کوردستان24ـی راگه‌یاند: "لەگەڵ داواکاری خۆپیشاندەرانین، بەڵام بەمەرجێک داواکردنی مافەکانیان دوور لە تووندوتیژی بێت.
ئه‌و فه‌رمانده سه‌ربازییه‌ی یه‌كێتی ده‌ڵێت: "سووتاندنی دامودەزگای حکومەت و بارەگای حزبەکان هیچ خزمەتێک بە داواکاری خۆپیشاندەران ناکات و داوا لە خۆپیشاندەران ده‌كه‌م، لە ئەنجامدانی تووندوتیژی خۆیان بە دوور بگرن".
قسه‌كانی سه‌نگاوی له‌كاتێكدایه به‌هۆی ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی توندوتیژییه‌كان له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی پارێزگای سلێمانی، ژماره‌یه‌ك كه‌س بوونه‌ته قوربانی و چه‌ندین ده‌زگا و دامه‌زراوه‌ی حكومی و حزبی سووتێنراون و ته‌نانه‌ت ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌و كه‌سانه‌ی به‌ناوی خۆپیشاندان هاتبوونه سه‌ر باره‌گاكان، چه‌كیان به‌ده‌سته‌وه بینراوه‌و ته‌قه‌یان كردووه.