دوو رۆژ پشووه
جه‌ژنی له دایكبوونی مه‌سیحه
K24 - هه‌ولێر:
ڕۆژانى یه‌كشه‌ممه و دووشه‌ممه به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی له دایكبوونی حه‌زره‌تی مه‌سیح كرایه پشوو.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 23/12/2017 سه‌فین دزه‌یی، گوته‌بێژى فه‌رمیى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ڕایگه‌یاند: "به‌بۆنه‌ى جه‌ژنى له‌دایكبوونى حه‌زره‌تى عیساى مه‌سیحه‌وه (سڵاوى خواى لێبێت)، وێرای رۆژی دووشەمە 25ی 12 ڕۆژى یه‌كشه‌ممه‌ش 24/12/2017 ده‌بێته پشوو، ڕۆژى سێشه‌ممه‌ش 26/12/2017 ده‌وامى فه‌رمییه".