بارودۆخی رانیه هێوردهبێتهوه
قائیمقامی رانیه: بەشێک لە خۆپیشاندەرانی رانیە ئاراستەی خۆپیشاندانەکانیان بەرەو تووندوتیژی برد
K24 - ههولێر:
ئهمڕۆ شهممه 23/12/2017، هیوا قەرەنی، قایمقامی رانیە بە کوردستان24 ی راگەیاند: "بەشێک لە خۆپیشاندەرانی رانیە ئاراستەی خۆپیشاندانەکانیان بەرەو توندوتیژی برد، لە ئەنجامیشدا ژمارەیەک له بارەگا حزبییەکان لەو شارۆچکەیە سووتێندران".
گوتیشی، لەگەڵ تەواوی داواکاری خۆپیشاندەرانین، بەڵام دەبێت خۆپیشاندانەکان لە تووندوتیژی دووربن.
ئاماژەی بەوەشدا، بارودۆخی شارۆچکەی رانییە هێوربووەتەوە و دامودەزگا حکومییەکان دەستیان بە راپەڕاندنی کاری هاووڵاتییان کردووتەوە.