ئهمشهو له ئیتاڵیا كلاسیكۆیهكی ئاگرین بهڕێوهیه
یاری لوتكه له شاری تۆرینۆ بهڕێوه دهچێت
ئهمشهو ھەوادارانی تۆپی پێ چاویان لەسەر یەکێک لە یارییە بەھێزەکانی کالچیۆ دەبێت، کاتێک یاریگەی یۆڤێنتۆس ئەرێنا لە شاری تۆرینۆ دەبێتە شانۆی رووبەرووبونەوەی نێوان یۆڤێنتۆس و رۆما لە میانی لوتکەی یارییەکانی گەڕی 18ـی خولەکە.
دوای تێپەڕبوونی 17 گەڕ، خانمە پیرەکە بە 41 خاڵ دوای ناپۆلی دێت و ریزبەندی دووەمی گرتووە، گورگەکانیش بە 38 خاڵ لە سێیەمی خولەکەیە، یۆڤی بەبردنەوەی فشارەکانی سەر ناپۆلی پێشەنگ زیاتر دەکات، رۆماش بەدەستخستنی سەرکەوتن ئەوا خاڵەکانی لەگەڵ یۆڤێنتۆس ھاوتادەکاتەوە.
ئەمەی خوارەوە گرنگترین ژمارە و ئامارەکانی ھەردوو یانەیە:
ـ لەدوایین 10 یاری، یۆڤێنتۆس لە شەش یاری بردنەوەی تۆمار کردووە، رۆماش لە دوو یاری براوە بووە، لە یارییەکیش یەکسانبوونە.
ـ لە کالچیۆ، یۆڤێنتۆس زۆرترین جار لە رۆمای بردووەتەوە، 79 بۆ یۆڤی، 39 بۆ رۆما، 48 یاریش یەکسانبوون.
ـ یۆڤێنتۆس لە کۆی 24 یاری لەگەڵ رۆما، لە 23 یاری گۆڵی تۆمار کردووە، لەو 23 یارییە لە 15ـیان براوە بوو، لە پێنج یاریش یەکسانبووە، لە 4 یاریش شکست بووهته بهشی.
ـ یۆڤێنتۆس بەرانبەر بە رۆما خاوەنی زۆرترین سەرکەوتنی یەک لەدوای یەکە لەسەر یاریگەی خۆی کە شەش یارییە، ھاوکات لەچواریان تۆڕی گۆڵەکەی نەھەژێندراوە.
ـ لەم وەرزە خانمە پیرەکە دوای 17 گەڕ خاوەنی 44 گۆڵە، بەمەیش ژمارە پێوانەییەکەی خۆی شکاند دوای 17 گەر لەوەرزی 1959 - 1960.
ـ لەم وەرزەدا ھێلی بەرگری رۆما خاوەن ژمارەیەکی تایبەتە، ئەم یانەیە لە سێ یاریدا رێگەی نەداوە تەنانەت تۆپێکیش ئاراستەی گۆڵەکەی بکرێت.
ـ دزیکۆ لە دوایین 10 یاریدا تەنھا گۆڵێکی تۆمار کردووە، ئەمە لەکاتێکدایە پێش ئەو 10 یارییە ولە پێنج یاریدا 7 گۆڵی کردووە.
ـ بیانیچ لەگەڵ رۆما بەر لە پەیوەندیکردنی بە یۆڤی 159 یاری لە خولی ئیتاڵی ئەنجامداوە، تێیدا 27 گۆڵی تۆمارکردووە کە 14 گۆڵیان لە رێگەی لێدانی راستەوخۆ بووە.
ـ پاولۆ دیبالا لە ساڵی 2017 بە 38 یاری خاوەن زۆرترین بەشداریکردنە لە خولی کالچیۆ.
ئامادهكردنی: لوقمان عەلی