ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان: عێراق له هێنان و جێگیركردنی هێز له مه‌خموور به‌رده‌وامه
عێراق نیازی ئه‌نجامدانی هێرشی هه‌یه بۆ سه‌ر پێشمه‌رگه و ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمیش هۆشداری ده‌دات
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی و چه‌ند وێنه‌یه‌كی نوێی بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه تێیدا ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن، عێراق له هێنان و جێگیركردنی هێزی زیاتر بۆ شارۆچكه‌كه به‌رده‌وامه.
ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێم، له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، ورده‌كاری زیاتر له باره‌ی شوێنه‌كه‌ی له شارۆچكه‌ی مه‌خموور بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه ده‌كه‌وێته باشووری رۆژهه‌ڵاتی هه‌ولێر.
پێشتریش ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش، چه‌ند جارێك هۆشداری له كۆكردنه‌وه و جێگیركردنی ئه‌و هێزه نوێیانه‌داوه له شارۆچكه‌كه و رایگه‌یاندووه، نیازی ئه‌نجامدانی هێرشییان هه‌یه بۆ سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی هێزی پێشمه‌رگه.
وه‌ك له گرته ڤیدیۆیی و وێنه‌كان ده‌رده‌كه‌ون، ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی گووللـه‌نه‌بڕ و هه‌مه‌ر هێنراونه‌ته چه‌ند شوێنێكی مه‌خموور، كه پێشتر چۆڵ بوونه، ته‌واوی ئه‌و شوێنانه‌ش بۆ جێگیركردنی هێز به‌كارده‌هێنرێن، پرۆسه‌ی جێگیركردنی ئه‌و هێزانه‌ش به نهێنی به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
Aerial footage dated 18 December over the same position: 35.77215, 43.58814. More imagery from other positions will follow. Link to video: https://t.co/hddUhfiBCL pic.twitter.com/bG51XtCa1i
— KR Security Council (@KRSCPress) December 20, 2017
ڤیدیۆكه له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستانه‌وه تۆماركراوه و بڵاوكراوه‌ته‌وه
Tracking continued Iraqi military buildup in and around Makhmour, SW Erbil. This position - 35.78022, 43.57016, includes additional armored vehicles deployed in the last two weeks. pic.twitter.com/q5OGp7V5jY
— KR Security Council (@KRSCPress) December 23, 2017

