ئایفۆنه نوێیه‌كه به‌ده‌ست چینییه‌كانه‌وه گیرۆده بووه
ئایفۆن X به ره‌گه‌زپه‌رستی تۆمه‌تبار ده‌كرێت
K24 - هه‌ولێر:
كۆمپانیای ئه‌پڵی ئه‌مه‌ریكی، به‌هۆی به‌رهه‌مهێنانی دوایین مۆدێلی ئایفۆن، گرفتاری ده‌ستی خێزانێكی چینی بووه و توانای ناسینه‌وه‌ی رووی به‌ركارهێنه‌رانی چینی نییه، هاوكات به ره‌گه‌زپه‌رستیش تۆمه‌تبار ده‌كرێت.
خێزانێكی چینی، دانیشتووی شاری شانگهای، بۆیان ده‌ركه‌وتووه، كوڕه‌كه‌یان ده‌توانێت قوفلی مۆبایلی دایكی بكاته‌وه، وێڕای ئه‌وه‌ی كۆمپانیای ئه‌پڵ رایگه‌یاندبوو، ئایفۆن X, كه دوایین و نوێترین به‌رهه‌می مۆبایلی كۆمپانیاكه‌یه، ده‌توانێت رووی به‌كارهێنه‌ران بناسێته‌وه.
به گوێره‌ی ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه، ته‌نها خاوه‌ن و به‌كارهێنه‌ری سه‌ره‌كی ده‌توانێت قوفلی مۆبایله‌كه بكاته‌وه، به‌ڵام ده‌ركه‌وت له چین ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه به ته‌واوه‌تی كار ناكات، چونكه به گوێره‌ی هه‌واڵێكی وێبسایتی ده‌یلی مه‌یلی به‌ریتانییه‌وه، ئه‌و حاڵه‌ته له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیكه‌ی چینیش دووباره بووه‌ته‌وه.
جگه له كه‌مبوونه‌وه‌ی به‌های ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه له چین، هاوكات به‌هۆی نه‌ناسینه‌وه و جیاوازینهكردن و جیانه‌كردنه‌وه‌ی رووی چینییه‌كان، ئایفۆنه نوێیه‌كه دووچاری ره‌خنه‌ش بووه‌ته‌وه و به ره‌گه‌زپه‌رست تۆمه‌تبار كراوه.
