به‌ڤیدیۆ +18 .. ویستی قوربانیه‌كه رزگار بكات به‌ڵام به‌خۆشی مرد
كاتی بیركردنه‌وه‌ی نه‌بوو بۆیه ئه‌و بڕیاره‌یدا
K24- هه‌ولێر:
له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی زۆری هه‌بوو، رووداوی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی كچێك له نهۆمی 11ی باڵه‌خانه‌یه‌ك له وڵاتی چین نیشان ده‌درێت، كه له‌كاتی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌كه‌یدا پاسه‌وانێكی ئه‌و باڵه‌خانه‌یه هه‌وڵ ده‌دات به‌ر له گه‌یشتنی به زه‌وی بیگرێته‌وه و له‌مردن رزگاری بكات، به‌ڵام كچه‌كه به‌گوڕێكی زۆر خێرا به‌ر پاسه‌وانه‌كه ده‌كه‌وێت و هه‌ردووكیان گیانیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن.
له گرته‌كه‌دا ده‌ركه‌وتووه، له‌كاتی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی كچه‌كه، پاسه‌وانه گه‌نجه‌كه سه‌یری هاتنه‌خواره‌وه‌ی ده‌كات و ئاماده‌باشی بۆ رزگاركردنی ده‌كات و له‌و باوه‌ڕه‌دایه ده‌توانێت نه‌جاتی بدات. له‌به‌رئه‌وه‌ی گوڕی كه‌وتنه خواره‌وه‌ی كچه‌كه به‌شێوه‌یه‌ك خێرا بوو، پاسه‌وانه‌كه كاتی بیركردنه‌وه‌ی نه‌بوو ئاخۆ ده‌توانێت له‌و كاره‌ی سه‌ركه‌وتوو بێت یاخۆد نا، بۆیه له‌كاتی كه‌وتنی كچه‌كه‌ش به‌سه‌ر پاسه‌وانه‌كه‌دا، ده‌ستبه‌جێ هه‌ردووكیان له شوێنی رووداوه‌كه گیانیان ده‌سپێرن.