UN پێشێلكاریهكانی حهشدی شهعبی له خورماتوو بڵاو دهكاتهوه
راپۆرتهكه ئاماژه به روخاندن و وێرانكردنی دهیان خانوو و دزیكردن لهلایهن حهشدی شهعبیهوه دهكات
K24- ههولێر:
نەتەوە یەكرگرتووەكان راپۆرتێكی لەسەر پێشێلكارییەكانی حەشدی شەعبی لە توزخورماتوو بڵاوكردەوە و تێیدا هاتووه: به هۆی هێرشهكانی حهشدی شهعبی 1440 خانهواده ئاوارهبوون و خهڵكی ئاوارهبووش به هۆی ترسیان له حهشدی شهعبی ناتوانن بگهڕێنهوه سهر ماڵ و حاڵیان.
ههر له راپۆرتهكهی نهتهوهیهكگرتووهكاندا هاتووه: لە 16 و 17 ی ئۆكتۆبەر به دهیان ماڵ و شوێنی بازرگانی كورد سووتان و تهقێندراونهتهوه.
وهك ئاماژهش پێكراوه، بە پشتبەستن بە داواكاری لەسەر سەرپێچیەكان لێكۆڵینەوەكانیان ئەنجامداوە, دهركهوتووه كه بەھۆی ئەو بارودۆخە خەڵكێكی زۆری كوردی دوزخورماتوو ئاوارەبوون و لە پارێزگەكانی كەركوك و سلێمانی و ھەولێر دەژین. ههورهها باسی ئەوەش كراوە، زۆربەی وێرانكارییەكان دوای چۆڵكردنی شارەكە بووە.. بە تایبەت وەك لەسەر زاری خەڵكی ئاوارە گێردراوەتەوە, ئەوانەی سەر بە پارتە كوردیەكان بوونە ھەرەشە و مەترسی زیاتریان لەسەر بووە.
لە راپۆرتەكەی یونامیدا هاتووه، بە پشتبەستن بە دامەزراوەی كۆچی نودەوڵەتی ئاشكرا كراوە، كە 1440 خێزانی كورد ئاوارە بوونه و، تەنھا 444 خێزان گەراونەتەوە و ئەوانەشی نەگەراونەتەوە بە نەتەوەیەكگرتووەكانیان راگایەندووە, هیچ گرێنتییهك نییه كه ژیانیان پارێزراو دهبێت و دەترسن بكرێنە ئامانج و تا كێشەكان چارەسەر نەكرێن ناگەرێنەوە. یەكێكی دیكە لە ئاوارەكان كە قسەی وەرگیراوە، ترسی لە چەكداران دووپات كردۆتەوە كە لە گەرەكە كوردنشینەكان جموجۆڵیان ھەیە.
جهختیش كراوهتهوه، بەر لە لێكۆڵینەوەكان یونامی وێنەی سەتەلایتیان بەدەست گەیشتووە و ئاشكرا بووه، گەرەكەكانی جمھوری و جەمیەی كوردنشین زیانیان پێگەیشتووە و 29 ماڵ لە جمھوری و 11 ماڵ لە جەمیلە وێرانكاراون. ئەمە لە تەك سوتانی زیاتر لە 10 دوكان و 30 ماڵی دیكە و 5 ماڵیش بە تەواوی خاپور كراوون. ھەروەھا بارەگای پارتەكانیش كراونەتە ئامانج.
لە ریپۆرتەكە ئەوەش ھاتووە كە تیمەكە نەیانتوانیوە لەو ماڵانە لێكۆڵینەوە بكات, كە باس لە دزین و تاڵانیكردنیان كراوە، مەگەر دەرگاكەیان كراوە نەبووبێت یان بەھۆی رۆخان و ئاستەنگ و بەربەستە فیزیاییەكان تیمەكە نەیتوانیوە بچێتە ژوورەوە و دڵنیا بێت، بەڵِام ئاماژە بۆ ئەوە كراوە، كە ژمارەیەك خانوو و ماڵ روبەرووی ئەو دیاردەیە بوونەتەوە.
ھەروەھا ئەوەش ھاتووە كە جیاكاری بە ئامانجی پاراستنی سەروماڵی توركمانە شیعەكان كراوە، بە ئاماژە و سیمبۆل و رەنگەكانی ئەوان رەنگكراون, بۆ ئەوەی وەك باس دەكرێت لە رووخان بپارێزێرن، ههر بۆیهش بهشێك له ئاواره كوردهكانیش داوایان لە ھەندێ لە ناسیاوەكانیان كردووە، ھەمان كار بۆ ماڵهكانی ئەوانیش بكەن, بۆئهوهی لهرووخاندن بهدوور بن.
لە كۆتایی راپۆرتەكەی یونامیدا ھاتووە، ئەوان لە دەسپێكەوە نیگەرانیان ھەبووە و لەبارەی بارودۆخی خەڵەكەكەی ھۆشداریان داوەتە لایەنەكان. ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، نێردەی نەتەوە یەكگرتووكان یان كوبیچ، خۆی لەو بارەیەوە ھەوڵي داوە و داوای لە دەسەڵِتدارانی عێراق كردووە, ئاگاداری بارودۆخەكە بن و رۆڵی ئەرێنیان ھەبێت لە گەرانەوەی ئاوارەكان و بیانپارێزن و داوای كردووە, كۆمەڵگەى كوردی و توركمانی ئەو شارە لە روبەروبونەوە بەدوور بگرن و گیانی ھاوڵاتیانیش بپارێزن.