فه‌خره‌دین پاشا كێشه ده‌خاته نێوان توركیا و ئیمارات
كێشه سه‌د ساڵییه‌كه‌ی نێوان تورك و عه‌ره‌ب نوێ ده‌بێته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
توركیا و ئیمارات له‌سه‌ر رووداوێكی سه‌د ساڵ پێش ئێستا، لێیان بووه‌ته كێشه و ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆكی توركیاش، له‌سه‌ر رووداوه‌كه، به توندی وه‌ڵامی به‌رپرسێكی ئیماراتی ده‌داته‌وه.
عه‌بدوڵڵا بن زاید، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیمارات، بابه‌تێكی له توویته‌ره‌كه‌ی خۆی دووباره بڵاوكردووه‌ته‌وه "ریتویت"ی كردووه، كه تێیدا باس له‌وه ده‌كات، "فه‌خره‌دین پاشا" یه‌كێك له سه‌ركرده‌كانی سوپای عوسمانی بووه له شاری مه‌دینه و له ساڵی 1919 و سه‌رده‌می جه‌نگی جیهانیی یه‌كه‌م، زۆربه‌ی به‌ڵگه‌نامه و ده‌ستنووسه‌كانی كتێبخانه‌ی "مه‌حموودیه‌ی" "دزیوه"، كه له گه‌ڕانه‌وه‌دا بووه بۆ توركیا و كه به "سه‌فه‌ر به‌رلك" ناسراوه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیمارات، ئه‌و بابه‌ته‌ی ریتویت كردووه، له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش توركیا، له سه‌رۆكی وڵاته‌وه، تا وه‌زیری ده‌ره‌وه و ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆی توركیاش، وه‌ڵامی ئه‌و وه‌زیره‌یان داوه‌ته‌وه.
ئه‌ردۆغان به‌بێ ئه‌وه‌ی ناوی هیچ كه‌سێك بهێنێت خاوه‌نی ئه‌و قسانه‌ی به "نه‌زان" وه‌سف كرد.
توركیاش باڵیۆزی ئیماراتی له ئه‌نقه‌ره بانگهێشتكردووه و له‌سه‌ر فه‌خره‌دین پاشا یادداشتێكی ناڕه‌زایی داوه‌تێ، شاره‌وانی ئه‌نقه‌ره‌ش به نیازه ناوی ئه‌و شه‌قامه بكاته فه‌خره‌دین پاشا، كه باڵیۆزخانه‌ی ئیماراتی لێیه.
تا ئێستاش حكوومه‌تی ئیمارات به فه‌رمی هیچ لێدوانێكی له‌و باره‌یه‌وه نه‌داوه، ته‌نها به‌كارهێنه‌رانی تویته‌ر له ئیمارات، به هاشتاگی "هه‌موومان عه‌بدوڵڵا بن زایدین" به‌رگری له وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌یان ده‌كه‌ن.
فه‌خره‌دین پاشا له ناوچه‌ی روسجوق، كه ئێستا ده‌كه‌وێته بولگاریا له دایكبووه و دوایین سه‌ركرده‌ی عوسمانی بووه له مه‌دینه و له 1915-1919 فه‌رمانڕه‌وایی شاره‌كه‌شی كردووه.
دوای نزیكه‌ی سه‌د ساڵ به‌سه‌ر رووداوه‌كه، تا ئێستاش عه‌ره‌ب "سه‌فه‌ر به‌رلك" به كاره‌سات وه‌سف ده‌كه‌ن و عوسمانییه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌م به داگیركه‌ری وڵاتانی عه‌ره‌ب و سعوودیه ده‌ناسێنن.
هل تعلمون في عام1916قام التركي فخري باشا بجريمة بحق أهل المدينة النبوية فسرق أموالهم وقام بخطفهم واركابهم في قطارات إلى الشام واسطنبول برحلة سُميت(سفر برلك)
— د. علي العراقي (@ali11iraq) December 16, 2017
كما سرق الأتراك أغلب مخطوطات المكتبة المحمودية بالمدينة وارسلوها إلى تركيا.
هؤلاء أجداد أردوغان وتاريخهم مع المسلمين العرب pic.twitter.com/lEynzANQiV
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیمارات ئه‌م بابه‌ته‌ی "ریتویت" یاخود دووباره بڵاوكردووه‌ته‌وه