به‌غدا له دژایه‌تیكردنى كوردستان به‌رده‌وامه
بڕیارێكى له دژی زمانی كوردى ده‌ركرد
K24 - هه‌ولێر:
حكوومه‌تی عێراق به بڕیارێك زمانی كوردى له‌سه‌ر پسووله‌ی خۆراك لابردووه و به‌ڕێوه‌به‌ری پسووله‌كی خۆراكی سلێمانیش رایگه‌یاند، هه‌رێمی كوردستان ره‌تیده‌كاته‌وه پسووله‌ی نوێ وه‌ربگرن كه ته‌نها به عه‌ره‌بی نووسراوه و زمانی كوردی له‌سه‌ر لادراوه.
یاسین مه‌حمود حه‌مه، به‌ڕێوه‌به‌ری پسووله‌ی خۆراكی پارێزگای سلێمانی، بۆ وێبسایتی شه‌فه‌ق نیوز رایگه‌یاندووه، نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كان چاوه‌ڕێی وه‌رگرتنی پسووله‌ی خۆراكی نوێ بووه له به‌غدا، به‌ڵام له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی بازرگانی هه‌رێمی كوردستان پێی راگه‌یه‌ندراوه پسووله نوێیه‌كان وه‌رنه‌گرن، چونكه زمانی كوردی لادراوه و ته‌نها به عه‌ره‌بی چاپكراوه.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، پێچه‌وانه‌ی ساڵانی رابردوو، كه به هه‌ردوو زمانی كوردی و عه‌ره‌بی زانیارییه‌كان له‌سه‌ر پسووله‌ی خۆراك تۆمارده‌كران، ئه‌مساڵ ته‌نها به عه‌ره‌بی نووسراوه.
روونیشی كرده‌وه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌یان چاوه‌ڕوانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی بازرگانی هه‌رێم ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر وه‌رگرتنی پسووله نوێكان بدات، یان له‌گه‌ڵ به‌غدا له‌سه‌ر چاپكردنه‌وه‌ی پسووله‌كان به شێوه‌ی پێشوو رێبكه‌وێت.
به‌ڕێوه‌به‌ری پسووله‌ی خۆراكی پارێزگای سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له‌لایه‌ن به‌غداوه پێیان راگه‌یه‌ندراوه، پسووله‌كان به‌ر له رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر چاپكراون و هیچ په‌یوه‌ندییه‌كیان به رووداوه‌كه نییه.
به گوێره‌ی ده‌ستووری عێراق، زمانی كوردی، زمانێكی فه‌رمییه له سه‌رتاسه‌ری عێراق و له‌سه‌ر ته‌واوی به‌ڵگه‌نامه‌كانیش پێویسته له پاڵ زمانی عه‌ره‌بی، به زمانی كوردیش بنووسرێت، به‌ڵام ئێستا به‌غدا ته‌واوی بڕگه ده‌ستوورییه‌كانی له به‌رژه‌وه‌ندی كورد فه‌رامۆش كردووه و ته‌نها ئه‌وانه جێبه‌جێ ده‌كات كه له به‌رژه‌وه‌ندی خۆی دایه.
تا ئێستاش دیار نییه ئایا جارێكی دیكه ئه‌و پسووله خۆراكانه‌ی هه‌رێمی كوردستان دووباره چاپ ده‌كه‌نه‌وه، یاخود هه‌ر به‌و شێوه‌یه ده‌مێنێته‌وه.