شاندێكی حكوومه‌تی عێراق سەردانی هەرێمی کوردستان ده‌كات

كوردستان 24 مه‌به‌ستی سه‌ردانه‌كه‌ ئاشكرا ده‌كات

K24 - هه‌ولێر:

بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ، شاندێكی حكوومه‌تی عێراق سه‌ردانی هه‌ولێر بكه‌ن و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان تاووتوێی پرسی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بكه‌ن.

سەرچاوەیەک بە کوردستان24 ی راگەیاند، بڕیارە ئەمڕۆ هەریەک لە مەهدی عەلاق، ئەمینداری گشتی ئەنجوومەنی وەزیران و عەقیل مەحموود خەزعەلی، بریکاری وەزارەتی ناوخۆی عێراق سەردانی هەرێمی کوردستان بکەن.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشدا، شاندەکە لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان تاووتوێی گەڕانەوەی ئاوارەکان و پرسی بەشداریکردنیان لە هەڵبژاردنەکانی داهاتووی عێراق دەکەن.