پۆلیسی به‌ریتانیا بۆ ده‌ستگیركردنی داواكراون په‌نا ده‌باته به‌ر ته‌كنیكی كارتۆنییه‌ك
پۆلیس ده‌ڵێت: سه‌ركه‌وتووبووین
K24 - هه‌ولێر:
پۆلیسی به‌ریتانیا له‌ناوچه‌ی ساوس یۆركشایه‌ر، بۆ ده‌ستگیركردنی چه‌ند داواكراوێك، په‌نا ده‌باته به‌ر ته‌كنیكی كارتۆنییه‌كی به‌ناوبانگی ئه‌مه‌ریكی.
پۆلیسی به‌ریتانیا، چاوی له كارتۆنی سیمپسۆنز كردووه و كارتی پێشكه‌شكردنی دیاری جه‌ژنی سه‌ری ساڵی بڵاوكردووه‌ته‌وه بۆ مه‌به‌ستی زانینی ناوونیشانی ئه‌و كه‌سانه‌ی پێشتر له ترسی ده‌ستگیركردن ناوونیشان و شوێنی نیشته‌جێبوونی خۆیان گۆڕیوه.
كارتی بانگهێشتنامه‌كه، ناوونیشان و مۆری كۆمپانیایه‌كی وه‌همی له‌سه‌ر بووه و دابه‌شكراوه، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك به‌ده‌میه‌وه بچن و ناوونیشانی راسته‌قینه‌ی خۆیان له‌سه‌ر كارته‌كه بنووسن، بۆ ئه‌وه‌ی دواتر كۆمپانیاكه، دیاری جه‌ژنی سه‌ری ساڵ بگه‌یه‌نێته ئه‌و شوێنانه.
به‌و هۆیه‌وه داواكراوانیش ناوونیشانه درووسته‌كه‌ی خۆیان نووسیوه، به‌ڵام له بری دیاری، پۆلیس گه‌یشتووه‌ته سه‌ریان و ده‌ستگیری كردوون.
به‌كارهێنانی ئه‌م ته‌كنیكه سه‌ركه‌وتوو بووه و 21 داواكراویان ده‌ستگیركردووه.
زۆربه‌ی داواكراوانیش، تۆمه‌تی دزی، ده‌ستدرێژی، ساخته‌كاری، ده‌ستدرێژی سێكسی و لێخوڕینی ئۆتۆمبێل له ژێر كاریگه‌ری خواردنه‌وه كحوولییه‌كانییان دراوه‌ته پاڵ.
پۆلیسی یۆركشایه‌ر له راگه‌یه‌ندراوێكدا دووپاتیده‌كاته‌وه، له به‌كارهێنانی ئه‌و ته‌كنیكه سه‌ركه‌وتوو بوونه و بۆ ده‌ستگیركردنی داواكراوانیش به‌رده‌وام به دوای ته‌كنیكی نوێ‌دا ده‌گه‌ڕێن.
Officers Herald Christmas Hamper Initiative - https://t.co/ix2zNA51Dw pic.twitter.com/BMBoWrF9a0
— SouthYorkshirePolice (@syptweet) December 20, 2017
ئه‌و كارته‌ی پۆلیسی به‌ریتانیا بۆ دۆزینه‌وه‌ی ناوونیشانی داواكراوان به‌كاریهێناوه