"ریال مه‌درید ناتوانێت به‌شداریی له چامپیۆنزلیگی داهاتوو بكات"
ئه‌ستێره‌یه‌ك هانده‌رانی شایانه ده‌تۆقێنێت
دوای ئه‌وه‌ی یانه‌ی ریال مه‌درید بۆ سێیه‌م ساڵ له‌سه‌ریه‌ك له نێو یاریگه‌ی بێرنابیۆ كلاسیكۆی به بارسێلۆنا دۆڕاند، ئه‌ستێره‌یه‌كی پێشووی ئینگلیزی هانده‌رانی یانه‌ی شایانه ده‌تۆقێنێت.
گاری لینكه‌ر ئه‌ستێره‌ی پێشووی ئینگلیزی كه هه‌میشه سه‌رنج و شرۆڤه‌كانی میدیاكان ده‌هه‌ژێنێت، له دوای یاری كلاسیكۆ، لینكه‌ر له هه‌ژماری خۆی له تویته‌ر نووسیویه‌تی: بارسێلۆنا ئامانجێكی گه‌وره‌ی له بێرنابیۆ پێكا، زه‌حمه‌تیشه وه‌رزی داهاتوو ریال مه‌درید به‌م ئاسته له چامپیۆنزلیگ ببینن.
گاری لینكه‌ر هه‌ر له‌گه‌ڵ گۆڵی دووه‌می لیۆنێل مێسی له كلاسیكۆ له تویته‌ر ستایشی مێسی ده‌كات و گاڵته به باڵۆن دۆره‌كه‌ی كریستیانۆ ده‌كات و پۆسته‌كه‌ی مێسی له تویته‌ری خۆی داده‌نێت: لیۆ زۆرترین گۆڵ له 2017، زۆرترین ئاسیست له 2017، زۆرترین ره‌خساندنی هه‌لی گۆڵكردن و زۆرترین بڕین له 2017، زۆرترین پاس و زۆرترین یاری له 2017 و گه‌وره‌ی هه‌موو كاته‌كان.
گاری لینكه‌ر كه پێشتر له نێوان ساڵانی 1986 ـ 1989 یاری بۆ بارسێلۆنا كردووه، ئه‌وه جاری یه‌كه‌م نییه گاڵته به ریال مه‌درید ده‌كات و پێشتریش چه‌ندان ره‌خنه‌ی ته‌نزئامێزی له كه‌ریم بێنزێما و زینه‌دین زێدان گرتووه.
