له كه‌ركووك حه‌شد و سوپا بڵاوه‌يان پێده‌كرێت
بڕياريدا سێ ديواربه‌ندى ئه‌منى له سنوورى پارێزگاكه درووستبكات
K24 – هه‌ولێر:
فه‌رمانده‌ى ئۆپراسيۆنى "سه‌پاندنى ياسا" له پارێزگاى كه‌ركووك، بڕياريدا سێ ديواربه‌ندى ئه‌منى له سنوورى پارێزگاكه درووستبكات به مه‌به‌ستى پاراستنى ره‌وشى ئاهه‌نگه‌كانى سه‌رى ساڵ له كه‌ركووك.
ليوا ركن معن سه‌عدى له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانيدا رايگه‌ياند، "هێزه‌كانى بنه‌بڕكردنى تيرۆر و ده‌زگا ئه‌منييه‌كان سێ ديواربه‌ندى ئه‌منى درووستده‌كه‌ن".
گوتيشى: "يه‌كه‌ميان له ده‌ره‌وه‌ى كه‌ركووك و دووى ديكه‌يان له ناو كه‌ركووك ده‌بێت"
روونيشيكرده‌وه، "پلانه ئه‌منييه‌كه تايبه‌ته به سه‌رى ساڵ و پاراستنى كڵێسه و مزگه‌وت و حوسێنييه‌كان و دامه‌زراوه حكومييه‌كانه له هه‌ڕه‌شه‌ى تيرۆريستى".
معن سه‌عدى ئه‌وه‌شى گوت: "ئه‌و پلانه له ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه‌وه ده‌ستيپێكردووه و تا يه‌ك هه‌فته ده‌خايه‌نێت".




