حه‌شدى شه‌عبى له ناوچه‌كانى هاوسنوورى سووريا بڵاوده‌كرێنه‌وه
داعش هێرش ده‌كاته سه‌ر خاڵه سه‌ربازييه‌كانى عێراق له ناوچه‌كانى هاوسنوورى سووريا
K24 – هه‌ولێر:
فه‌رمانده‌يه‌كى ميليشياكانى حه‌شدى شه‌عبى رايگه‌ياند، بۆ پشتيوانيكردنى سوپاى عێراق له ناوچه‌كانى هاوسنوورى سووريا بڵاوبوونه‌ته‌وه.
فه‌رمانده‌ى ئۆپراسيۆنه‌كانى حه‌شد، له ميحوه‌رى خۆرئاواى ئه‌نبار قاسم موسڵح، له به‌ياننامه‌يه‌كدا رايگه‌ياند، "چه‌كداره‌كانيان له سنوورى سووريا بڵاوبوونه‌ته‌وه".
گوتيشى: "پێشبينى ده‌كرێت، چه‌كدارانى داعش له ناوچه سنوورييه‌كانى عێراق و سووريا ده‌ست به شه‌ڕى پارتيزانى دژى هێزه ئه‌منييه‌كان بكاته‌وه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش چه‌كدارانى حه‌شد له ناوچه سنوورييه‌كان له ئاماده‌باشيدان".
هه‌روه‌ها گوتى: "له چه‌ند رۆژى رابردوودا ژماره‌يه‌ك خاڵى چاودێرى سه‌ر به پاسه‌وانى سنوور به تۆپ و موشه‌ك هێرشيان كراوه‌ته سه‌ر و بۆ پشتيوانى ئه‌و هێزانه ليواى 13ى حه‌شدى شه‌عبى به‌ره‌و سنوورى سووريا ره‌وانه كراوه".
سه‌رچاوه: المدن