یاریزانێكی ئارسێناڵ به‌هۆی بێ پاره‌یی ناتوانێت خۆی بشوات
به ڤیدیۆ... له ماوه‌ی 18 مانگ ئیفلاسی كرد
ئێمانوێل ئێبۆیێ یاریزانی پێشووی یانەی ئارسێنالی ئینگلاند ئێستا بارودۆخی تێکچووە و بە گوتەی خۆی لە تواناییدا نییە ئامێرێکی جلشۆر بکرێت و بە دەست جلەکانی دەشوات، هەروەها ئەو یاریزانە کۆتدیڤوارییە ئەوەشی ئاشکرا کردووە کە توانای ئەوەی نییە هاورێیەکانی پێشووی لە یانەکەی ببینێت.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 24 دێسێمبه‌ری 2017، ئیمانوێل ئیبۆی یاریزانی كۆتدیڤواری پێشووی یانه‌ی ئارسێناڵ له دیمانه‌یه‌كیدا كه له پێگه‌ی میره‌ری بریتانیا بڵاو بۆته‌وه ده‌ڵێت: یانە، خێزان، بنەماڵە و هەموو شتێکم لەدەستداوە و ئێستا تەنها من خۆم بە تەنها ماوم. ئامێرێکی جل شۆرم نییە کە رۆژانە بتوانم جلوبەرگەکانم بشۆم، رۆژێک گەرامەوە ماڵەکەم ویستم خۆم بشۆم، بەڵام بینیم ئاو ساردە و بە هۆی ئەوەی توانای کرینی گاز و کارەبام نییە، ناتوانم هەندێجار جار خۆشم بشۆم.
ئیبۆی كه بۆ ماوه‌ی 7 وه‌رز به درێسی تۆپچییه‌كانی له‌نده‌ن له پرێمه‌رلیگ یاری كردووه، ده‌شڵێت: هەر کاتێک هاورێیە یاریزانەکانی پێشووم لە شاشەی تەلەڤزیۆنەوە دەبینم زۆر نیگەران دەبم، چونکە ئەوان لە هەموو شوێنکن و هەریەکە و خەریکی کاری خۆیەتی، بەڵام من توانای ئەو کارانەم نییە وەکو ئەوان و هەندێجاریش کە هەست پێدەکەم لەگەڵ ئەمانە یاریم کردووە، بەراستی شەرم لە خۆم دەکەمەوە، ته‌نانه‌ت كاتێك تیری هێنری هاوڕێ پێشووم ده‌بینم خۆم ده‌شارمه‌وه، چونكه نامه‌وێت له‌م دۆخه‌دا بمبینێت.
ئیمانوێل ئیبۆی ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات كه له ماوه‌ی 18 مانگ ئیفلاسی كردووه و سه‌رجه‌م ماڵ و سامانه‌كه‌ی به‌هۆی خێزانه‌كه‌ی له‌ده‌ستداوه، له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: ژیانی خێزانم پڕبوو له ده‌رده‌سه‌ری و ناخۆشی، ته‌مه‌نێكی ژیانم به‌ناخۆشی تێپه‌ڕ كرد، دواجار بڕیاری جیابوونه‌وه‌م دا، به‌ڵام جیابوونه‌وه‌كه بووه هۆی ئه‌وه‌ی باڵانسی بانكم سفر بكات و به‌ره‌و قه‌یرانێكی قووڵی دارایی بردم و خێزانه‌كه‌شم، پێشتر ده‌ستی به‌سه‌ر هه‌موو پرۆژه بازرگانییهكانم دا گرتبوو.
ئیبۆی ده‌شڵێت: ئێستا ده‌مه‌وێت له رێگه‌ی دادگا داوای مافی خۆم له خێزانی پێشووم بكه‌مه‌وه، به‌ڵام كێشه‌كه‌م ئه‌وه‌یه كه پاره‌ی پارێزه‌رم نییه تا به‌رگری له مافه‌كانم بكات، بۆیه زۆرجار له شه‌رمان خۆم له خه‌ڵك به‌دوور ده‌گرم و نامه‌وێت به‌م شێوه‌یه بمبینن، ته‌نانه‌ت زۆرجار بیرم له خۆكوشتن كردۆته‌وه.
ئیمانوێل ئیبۆی گوتیشی: له 2016 كاتێك یاریم بۆ یانه‌ی سه‌نده‌رلاند ده‌كرد ته‌نیا یه‌ك خه‌ونم هه‌بوو، ئه‌ویش گه‌ڕانه‌وه‌ی یانه‌كه‌بوو بۆ پرێمه‌رلیگ، به‌ڵام هێشتا له خه‌ونه‌كه‌م نزیك نه‌بوومه‌وه فیفا 12 مانگ به ناهه‌ق سزای سڕكردنی به‌سه‌ردا سه‌پاندم، له كاتێكدا من هیچ قسه‌یه‌ك و هه‌ڵسوكه‌وتێكی ناوه‌رزشیم نه‌كردبوو.
ئیبۆی له كۆتایی دیمانه‌كه‌یدا ڕه‌تی ده‌كاته‌وه كه چاوه‌ڕوانی ده‌ستی هاوكاری له هیچ كه‌سێك بكات، ده‌ڵێت: ته‌نیا داوا له خوای په‌روه‌ردگار ده‌كه‌م كه به هانام بێت و له‌م دۆخه‌م رزگار بكات.
ئیمانوێل ئیبۆی 34 ساڵ، له 2012 جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌فریكای له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی كۆتدیڤوار برده‌وه، له 2004 له یانه‌ی ئارسێناڵ ده‌ركه‌وت، دواتر روویكرده یانه‌ی گه‌ڵاته‌سه‌رای توركیا و 4 وه‌رزی له‌و یانه‌یه به‌ڕێكرد، پاشان له 2016 له ده‌رگه‌ی سه‌نده‌رلاند گه‌ڕایه‌وه پرێمه‌رلیگ و 2 مانگ له‌مه‌وبه‌ریش كه سزایه‌كه‌ی له‌سه‌ر هه‌ڵگیرا ویستی په‌یوه‌ندی به یانه‌یه‌كی توركی بكات، به‌ڵام له پشكنینه‌كان ده‌رنه‌چوو، به بیانووی ئه‌وه‌ی تووشی نه‌خۆشی ئایدز بووه.
