ئه‌فسه‌رێكى باڵاى پۆليسى عێراق له نزيك حه‌ويجه كوژرا
تا ئێستا داعش به‌رپرسيارێتى خۆى له ئه‌نجامدانى ئه‌و كرده‌وه‌يه رانه‌گه‌ياندووه
K24 – هه‌ولێر:
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ لەسەر رێگای (حەویجە - ریاز) له نزیك گوندی فاخيره، عەقید فازڵ سەعید عەلی سەبعاوی بەڕێوبەری بنکەی پۆلیسی شەریعە وکوڕێکی بەناوی زیاد فازڵ عەلی لەلایەن ژمارەیەك چەکداری داعش کوژران.
كوژرانى ئه‌م ئه‌فسه‌ره له كاتێكدايه، له دوێنێوه هێزه ئه‌منييه‌كانى عێراق سێ ديواربه‌ندى ئه‌منييان له سنوورى پارێزگاى كه‌ركووك بۆ پاراستنى ره‌وشى ئه‌منى شاره‌كه درووستكردووه.
ده‌نگۆى ئه‌وه هه‌يه ئه‌و ئه‌فسه‌ره له لايه‌ن چه‌كدارانى داعشه‌وه كوژرا بێت، به‌ڵام تا ئێستا داعش به‌رپرسيارێتى خۆى له ئه‌نجامدانى ئه‌و كرده‌وه‌يه رانه‌گه‌ياندووه.

