حه‌ويجه.. سه‌رۆك خێڵێكى عه‌ره‌ب و هاوسه‌ره‌كه‌ى كوژران
له سه‌ر رێگه‌ى سه‌ره‌كى كه‌ركووك – حه‌ويجه، سه‌رۆك خێڵێكى عه‌ره‌ب و هاوسه‌ره‌كه‌ى كوژراوون
K24 – هه‌ولێر:
كه‌ناڵه‌كانى راگه‌ياندنى عێراق بڵاويانكرده‌وه، ئه‌مشه‌و له سه‌ر رێگه‌ى سه‌ره‌كى كه‌ركووك – حه‌ويجه، سه‌رۆك خێڵێكى عه‌ره‌ب و هاوسه‌ره‌كه‌ى كوژراوون.
به گوێره‌ى زانيارييه به‌راييه‌كان، سه‌رۆكى خێڵى جه‌حێش له كه‌ركووك، شێخ وهليد جه‌حێشى و هاوسه‌ره‌كه‌ى دراونه‌ته بهردهستڕێژى گوله و ده‌ستبه‌جێ له ناو ئۆتۆمبێلهكهياندا كوژراوون.
كوژرانى ئه‌و سه‌رۆك خێڵه دواى ئه‌وه دێت، كه هه‌ر ئه‌مشه‌و، لەسەر رێگای (حەویجە - ریاز) له نزیك گوندی فاخيره، عەقید فازڵ سەعید عەلی سەبعاوی بەڕێوبەری بنکەی پۆلیسی شەریعە وکوڕێکی بەناوی زیاد فازڵ عەلی لەلایەن ژمارەیەك چەکداری داعش کوژران.
.jpg)
كوژرانى ئه‌و كه‌سايه‌تييانه له كاتێكدايه، له دوێنێوه هێزه ئه‌منييه‌كانى عێراق سێ ديواربه‌ندى ئه‌منييان له سنوورى پارێزگاى كه‌ركووك بۆ پاراستنى ره‌وشى ئه‌منى شاره‌كه درووستكردووه.
ده‌نگۆى ئه‌وه هه‌يه ئه‌و كه‌سانه له لايه‌ن چه‌كدارانى داعشه‌وه كوژرا بن، به‌ڵام تا ئێستا داعش به‌رپرسيارێتى خۆى له ئه‌نجامدانى ئه‌و كرده‌وانه رانه‌گه‌ياندووه.