ورده‌كارى هێرشه‌كه‌ى داعش بۆ سه‌ر حه‌شد و پۆليس له حه‌ويجه ئاشكرا ده‌بێت
ئه‌مڕۆ 6 كارمه‌ندى هێزه ئه‌منييه‌كان كوژراوون
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌يه‌ك له پۆليسى قه‌زا و ناحييه‌كانى كه‌ركووك رايگه‌ياند، له ئاكامى هێرشێكى چه‌كدارانى داعشدا ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ 6 كارمه‌ندى هێزه ئه‌منييه‌كان كوژراوون.
ئه‌و سه‌رچاوه‌يه روونيكرده‌وه، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ له گوندى ربزه‌ى سه‌ر به ناحييه‌ى ريازى باشوورى كه‌ركووك، چه‌كدارانى داعش هێرشيان كردووه‌ته سه‌ر هێزه ئه‌منييه‌كان.
گوتيشى: له ئاكامى ئه‌و شه‌ڕه‌دا هه‌ريه‌ك له عه‌قيد فازڵ سه‌عيد به‌ڕێوبه‌رى بنكه‌ى پۆليسى شه‌ريعه، زياد فازڵى كوڕى كه كارمه‌ندى پۆليسى ئيتيحادى بووه، هه‌روه‌ها نه‌قيب عه‌لى ئه‌حمه‌د، له حه‌شدى عه‌شائيرى و ماهير عه‌لى له حه‌شد، سه‌عيد ئه‌حمه‌د له حه‌شد و وه‌ليد نورى و هاوسه‌ره‌كه‌ى له خێڵى جه‌حێش كوژراون.
كوژرانى ئه‌و كه‌سانه له كاتێكدايه، له دوێنێوه هێزه ئه‌منييه‌كانى عێراق سێ ديواربه‌ندى ئه‌منييان له سنوورى پارێزگاى كه‌ركووك بۆ پاراستنى ره‌وشى ئه‌منى شاره‌كه درووستكردووه.
ده‌نگۆى ئه‌وه هه‌يه ئه‌و كه‌سانه له لايه‌ن چه‌كدارانى داعشه‌وه كوژرا بن، به‌ڵام تا ئێستا داعش به‌رپرسيارێتى خۆى له ئه‌نجامدانى ئه‌و كرده‌وانه رانه‌گه‌ياندووه.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
