حه‌شدى شه‌عبى گوندێكى سنوورى خورماتووى تۆپباران كرد
و بەچەکی دۆشکە تەقەیان لەشاخی (عەول کۆژیاو) کردووە
K24 – هه‌ولێر:
به گوێره‌ى زانيارى چالاكانى كورد كه له تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى فه‌يسبووك بڵاويانكردووه‌ته‌وه، ئه‌مشه‌و كاتژمێر (09:00) به دواوه تۆپخانه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى له سنوورى خورماتوو گوندى خاسه‌دارلى سه‌ر به خورماتوويان تۆپبارانكردووه.
هه‌روه‌ها بەچەکی قورس ناوچەی (غەڕە)ـیان بۆردوومان کردووە و بەچەکی دۆشکە تەقەیان لەشاخی (عەول کۆژیاو) کردووە.
ئه‌م رووداوانه دواى ئه‌وه دێن، كه ئه‌مشه‌و سه‌رچاوه‌يه‌ك له پۆليسى قه‌زا و ناحييه‌كانى كه‌ركووك رايگه‌ياند، له ئاكامى هێرشێكى چه‌كدارانى داعشدا ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ 6 كارمه‌ندى هێزه ئه‌منييه‌كان كوژراوون.
ئه‌و سه‌رچاوه‌يه روونيكرده‌وه، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ له گوندى ربزه‌ى سه‌ر به ناحييه‌ى ريازى باشوورى كه‌ركووك، چه‌كدارانى داعش هێرشيان كردووه‌ته سه‌ر هێزه ئه‌منييه‌كان.
گوتيشى: له ئاكامى ئه‌و شه‌ڕه‌دا هه‌ريه‌ك له عه‌قيد فازڵ سه‌عيد به‌ڕێوبه‌رى بنكه‌ى پۆليسى شه‌ريعه، زياد فازڵى كوڕى كه كارمه‌ندى پۆليسى ئيتيحادى بووه، هه‌روه‌ها نه‌قيب عه‌لى ئه‌حمه‌د، له حه‌شدى عه‌شائيرى و ماهير عه‌لى له حه‌شد، سه‌عيد ئه‌حمه‌د له حه‌شد و وه‌ليد نورى و هاوسه‌ره‌كه‌ى له خێڵى جه‌حێش كوژراون.
كوژرانى ئه‌و كه‌سانه له كاتێكدايه، له دوێنێوه هێزه ئه‌منييه‌كانى عێراق سێ ديواربه‌ندى ئه‌منييان له سنوورى پارێزگاى كه‌ركووك بۆ پاراستنى ره‌وشى ئه‌منى شاره‌كه درووستكردووه.
ده‌نگۆى ئه‌وه هه‌يه ئه‌و كه‌سانه له لايه‌ن چه‌كدارانى داعشه‌وه كوژرا بن، به‌ڵام تا ئێستا داعش به‌رپرسيارێتى خۆى له ئه‌نجامدانى ئه‌و كرده‌وانه رانه‌گه‌ياندووه.