خانه‌نشینكراوی نایاسایی پله‌ی یه‌كه‌می گه‌نده‌ڵیه
"سلێمانی لە وەزیر و ھەولێر لە بەڕێوەبەری گشتی خانەنشینکراوی نایاسایی"
K24 - ھەولێر
حکوومەتی هه‌رێمی كوردستان بۆ رێكخستنه‌وه‌و پاککردنەوەی لیستی خانەنشینان پڕۆژە یاسایه‌ك دەنێرێتە پەرلەمان، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت بەم نزیکانە پەرلەمان بۆ گفتوگۆ له‌سه‌ر پرۆژه‌كه‌ی حكوومه‌ت كۆبوونه‌وه‌یه‌ك رێك بخات. دەستەی دەستپاکیش ئاشکرای دەکات سلێمانی و هه‌ولێر یه‌كێكیان له وەزیری خانەنشینكراوی نایاسایی و ئه‌وی تریشیان له به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی خانه‌نشینكراوی نا یاسایی له پله‌ی یه‌كه‌مدان، کوردستان24 زانیاریی ورد و تایبەت له‌سه‌ر خانەنیشینانی نایاسایی بڵاو دەکاتەوە.
مشیر رەشید، بەڕێوەبەری کاروباری یاسایی لە دەستەی دەستپاکی بە كوردستان24 گوت: "ئەو لیستانەی خانەنشینی نا یاسایی كە بۆمان ھاتووە، كۆمەڵێك 464 كەسە زیاتر لە 50 كەسیان بە پلەی وەزیر خانەنشین كراون، ئەگەر بەراورد بكەین خانەنشینكراوان بە پلەی وەزیر زیاتر لە زۆنی سەوزكراوە، ھەروەھا خانەشینكراوان بە پلەی بەڕێوەبەری گشتی زیاتر لە زۆنی زەرد كراوە".
ھەر پەیوەست بەم پرسەوە ئایدن مەعروف، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان دەڵێت: "گەندەڵیەكی زۆر لە پڕۆژە یاسای خانەنشینی كراوە، لە ملیۆنێك مووچە خۆردا 240 ھەزار كەسیان خانەنشینن لەو ژمارەیەش رەنگە 30% نا یاسایی بێت".
هه‌ر چوار ساڵ جارێک 111 پەرلەمانتار و زیاتر لە 30 وەزیر خانەنشین دەکرێن، هه‌رچه‌نده هێشتا ئاشكرا نه‌بووه ساڵانە بڕی چه‌ند وه‌ك مووچه بۆ خانەنشینانی نایاسی ده‌ڕوات، به‌ڵام یه‌كلایی بۆته‌وه كه ساڵانه بارگرانییه‌كی زۆری خستووەته سه‌ر داهاتی گشتی، هه‌ربۆیه دەستەی دەستپاکی دەڵێت، دەبێت یاسای خانەنشینی پەرلەمانتارو وەزیرەکان هەموار بکرێتەوە، ئه‌و لایەنانەشی باسی بەهەدەردانی داهاتی گشتی دەکەن، لە خانەنشینی نایاساییدا پشکی شێریان به‌ر ده‌كه‌وێت.