كەشناسی وادەی كۆتایی ھاتنی شەپۆلی بارانبارین ئاشكرا دەكات
باری كەشوھەوا راگەیەندرا
K24 - ھەولێر
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بەمەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی بۆ 48 كاتژمێری داھاتوو راگەیاند، بە گوێرەی پێشبینییەكانی كەشناسی ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان لە نێوان نیمچە ھەور و ھەوری تەواودا دەبێت.

بەپێی پێشبینیەكانی كەشناسی سبەی كەشوھەوای كوردستان دەگۆڕێت و ئاسمانی شارەكانی ھەرێمی كوردستان ساماڵ و پەڵە ھەور دەبێت.
