سه‌رۆك كۆماری عێراق هۆشداری ده‌داته عه‌بادی
مه‌عسوم بۆ عه‌بادی: تۆ ناتوانی قه‌واره‌ی كورد له‌ناو ببه‌یت
K24- هه‌ولێر:
فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆك كۆماری عێراق په‌یامێكی هۆشداری ئاراسته‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كرد و له په‌یامه‌كه‌یدا به عه‌بادی راگه‌یاند، "ره‌تكردنه‌وه‌ی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ كورد، باجه‌كه‌ی زۆر گه‌وره ده‌بێت و تۆ ناتوانێت به‌م شێوه‌یه قه‌واره‌ی كورد هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه".
ئه‌م په‌یامه‌ی سه‌رۆك كۆمار له‌میانه‌ی لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا هاتووه و رایگه‌یاند، "ئه‌و له‌سه‌ر هه‌وڵه‌كانی بۆ ده‌ستپێكردنی گفتوگۆی نێوان هه‌ولێر به‌غدا به‌رده‌وامه، له‌و پێناوه‌شدا دوو نامه‌ی جیاوازی ئاراسته‌ی هه‌ره‌یه‌ك له نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كردووه، به‌ڵام تائێستا وه‌ڵامی وه‌رنه‌گرتووه".
سه‌باره‌ت به ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستانیش سه‌رۆك كۆمار جه‌ختی كرده‌وه، "سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان له به‌غدا له دژی ئه‌و پرۆسه‌یه بوون، به‌ڵام دوای بڕیاری دادگای عێراق، له‌ئێستادا هه‌موویان داوای ده‌ستپێكردنی گفتوگۆ ده‌كه‌ن و ته‌نیا لایه‌نێكیش نییه كه دانوستانه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ره‌ت بكاته‌وه".
فوئاد مه‌عسوم ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "باجی ره‌تكردنه‌وه‌ی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ كورد زۆر گه‌وره ده‌بێت و له كۆتاییدا به‌هۆی فشاره ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تیه‌كان عه‌بادی ناتوانێت له ده‌ره‌نجامه‌كانی رابكات"، گوتیشی "عه‌بادی توانای ئه‌وه‌ی نییه قه‌واره‌ی كوردستان له‌ناو ببات".
شه‌ممه‌ی رابردوو، ئه‌میر كینانی راوێژكاری سه‌رۆك كۆماری عێراق ناوه‌ڕۆكی ده‌ستپێشخه‌ریه‌كه‌ی فوئاد مه‌عسوم بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدای ئاشكرا كرد، وه‌ك ئاماژه‌ی پێكردبوو، ده‌ستپێشخه‌ریه‌كه له‌سه‌ر ره‌زامه‌ندی هه‌ریه‌ك له نوری مالكی و ئه‌یاد عه‌للاوی جێگرانی سه‌رۆك كۆمار و سه‌لیم جبووری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق خراوه‌ته روو.
وه‌ك كینانی روونیشی كردبووه‌وه، مالكی و عه‌للاوی و جبووری داوایان له مه‌عسوم كردبوو، ده‌ستپێشخه‌ریه‌ك بۆ كردنه‌وه‌ی ده‌رگای گفتوگۆ له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غداد بكات، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش سه‌رۆك كۆماری عێراق نامه‌ی جیاوازی ئاراسته‌ی هه‌ردوو حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و عێراقی كردووه.