دوای ئه‌وه‌ی ئیفلاسبوونی خۆی دركاند به‌خێرایی پۆستێكی راهێنه‌رایه‌تی پێدرا
یانه‌یه‌ك وه‌ك هاوكارییه‌ك ئیمانوێل ئیبۆی كرده راهێنه‌ر
دوای ئه‌وه‌ی ئیمانوێل ئیبۆی یاریزانی پێشووی یانه‌ی ئارسێناڵ باسی بێ پاره‌یی و قه‌یرانی درایی و ئیفلاسبوونی خۆی راگه‌یاند، به خێرایی یانەی گاڵاته‌سه‌رای تورکی هاته سه‌رهێڵ و بریاریداوە هاوکاری بکەن.
ئه‌مرۆ دووشه‌ممه، 25 دێسێمبه‌ری 2017، پێگه‌ی ده‌یلی مه‌یلی بریتانیا، ئاشكرای كردووه كه فاتێح تێریمی راهێنەری گاڵاته‌سه‌رای دوای بیستنی ئەم هەواڵە، داوای لە بەرپرسانی یانەکەی کرد کە پۆستێکی پێبدرێت و ئەوانیش بریاریانداوە کە ئێبۆیی وەکو یاریدەری راهێنەری خوار 14 سالانی یانەکەیان دەست نیشان بکەن، ئەویش لە پێناو ئەوەی کە ئەو یاریزانە کۆتدیڤوارییە لەم بارودۆخە سەختەی رزگاری ببێت.
ئیمانوێل ئیبۆی ته‌مه‌ن 34 ساڵ، بە هۆی جیابونەوەی لە خێزانی، تەواوی داهاتی لەدەستداوە و توانای کرینی جل شۆرێک و مۆبایلێکی نییە.
ئیبۆی كه بۆ ماوه‌ی 7 وه‌رز به درێسی تۆپچییه‌كانی له‌نده‌ن له پرێمه‌رلیگ یاری كردووه، ده‌ڵێت: هەر کاتێک هاورێیە یاریزانەکانی پێشووم لە شاشەی تەلەڤزیۆنەوە دەبینم زۆر نیگەران دەبم، چونکە ئەوان لە هەموو شوێنکن و هەریەکە و خەریکی کاری خۆیەتی، بەڵام من توانای ئەو کارانەم نییە وەکو ئەوان و هەندێجاریش کە هەست پێدەکەم لەگەڵ ئەمانە یاریم کردووە، بەراستی شەرم لە خۆم دەکەمەوە.
ئیمانوێل ئیبۆی ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات كه له ماوه‌ی 18 مانگ ئیفلاسی كردووه و سه‌رجه‌م ماڵ و سامانه‌كه‌ی به‌هۆی خێزانه‌كه‌ی له‌ده‌ستداوه، له‌مباره‌یه‌وه گوتویه‌تی: ژیانی خێزانم پڕبوو له ده‌رده‌سه‌ری و ناخۆشی، ته‌مه‌نێكی ژیانم به‌ناخۆشی تێپه‌ڕ كرد، دواجار بڕیاری جیابوونه‌وه‌م دا، به‌ڵام جیابوونه‌وه‌كه بووه هۆی ئه‌وه‌ی باڵانسی بانكم سفر بكات و به‌ره‌و قه‌یرانێكی قووڵی دارایی بردم و خێزانه‌كه‌شم، پێشتر ده‌ستی به‌سه‌ر هه‌موو پرۆژه بازرگانییه‌كانم دا گرتبوو.
