عه‌للاوی: مه‌به‌ستی عه‌بادی له ره‌تكردنه‌وه‌ی گفتوگۆ بۆ سزادانی كورده
ئه‌یاد عه‌للاوی: ئێمه چاومان زۆر له‌سه‌ر ده‌ستپێكردنی گفتوگۆی نێوان هه‌ولێر و به‌غدایه
K24- هه‌ولێر:
له دیدارێكی رۆژنامه‌وانیدا، ئه‌یاد عه‌للاوی جێگری سه‌رۆك كۆماری عێراق جه‌ختی كرده‌وه، ئه‌و زۆر چاوی له‌سه‌ر ده‌ستپێكردنی گفتوگۆی نێوان هه‌ولێر و به‌غدایه و ره‌خنه‌ی توندیشی له حكومه‌ته‌كه‌ی عه‌بادی گرت و گوتی، مه‌به‌ست له سیاسه‌تی ئێستای عه‌بادی بۆ سزادانی گه‌لی كورده.
ئه‌م لێدوانه‌ی عه‌للاوی له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی ریازی سعوودیدا هاتووه و جه‌ختی كرده‌وه، "من به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك له‌دژی په‌راوێزخستنی هه‌ر پێكهاته‌یه‌كی ئاینی و نه‌ته‌وه‌یی عێراقم، پێویسته عێراق وڵاتێكی مه‌ده‌نی بێت، كه سه‌رجه‌م تاكه‌كانی به دادپه‌روه‌ری و یه‌كسانی و بێ جیاوازی تێدا بژین، نابێت جیاكاریان له‌نێواندا بكرێت ته‌نیا له دۆسیه‌ی تیرۆردا نه‌بێت".
عه‌للاوی گوتیشی، "له كۆبوونه‌وه‌كه‌ماندا له‌گه‌ڵ فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆك كۆمار و نوری مالكی جێگره‌كه‌یدا، گفتوگۆمان له‌باره‌ی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا كرد و جه‌ختمان له‌سه‌ر گرنگی باوه‌شكردنه‌وه بۆ كورد كرده‌وه، نه‌ك فه‌رامۆشكردنیان، چونكه كورد به‌شێكی هه‌ره زیندووی گه‌لی عێراق پێكده‌هێنن". عه‌لاوی پێداگیریشی كرد، "ئێمه چاومان زۆر له‌سه‌ر ده‌ستپێكردنی گفتوگۆی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و گه‌ڕانه‌وه‌ی كورده، نابێت گه‌لی كورد سزا بدرێت"، ئه‌مه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ سیاسه‌ت و هه‌ڵوێسته‌كانی عه‌بادی به‌رامبه‌ر هه‌رێمی كوردستان و گه‌مارۆ ئابووریه‌كانی بۆ سه‌ر گه‌لی كورد.
سه‌باره‌ت به‌و رێوشوێنانه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به‌رامبه‌ر به ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان گرتوویه‌ته به‌ر، عه‌للاوی جه‌ختی كرده‌وه، "من بۆچوونی خۆمم له‌وباره‌یه‌وه ئاشكرا كردووه و كوردیش پشتگیری لێكردووه و به‌شێكی زۆری گه‌لی عێراقیش پێشوازی لێ كردووه، له‌ناویاندا به‌شێكی زۆری سه‌ركرده عه‌ره‌به‌كانیش هه‌ن، كه پشتگیریان له ده‌ستپێشخه‌ریه‌كه‌ی من كردووه، بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا".
عه‌للاوی گوتی، "هه‌رچه‌نده كورد پێشوازی له بڕیاری دادگا كردووه، به‌ڵام له‌ئێستادا هه‌ست ده‌كه‌م به‌غدا زۆر ته‌نگی به كورد هه‌ڵچنیوه و خستوویه‌تیه گه‌مارۆیه‌كی سه‌خته‌وه" و گوتی "هه‌رگیز نابێت ئه‌مه به‌رامبه‌ر به كورد بكرێت".