بێنزێما ده‌بێته یه‌كه‌م یاریزان كه ماڵئاوایی له ریال مه‌درید ده‌كات
بێنزێما له 2017 ته‌نیا 11 گۆڵی كردووه و هیچ بیانوویه‌كی بۆ مانه‌وه نه‌ماوه
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی نزیك له یانه‌ی ریال مه‌درید ئاشكرای كردووه كه بێنزێما ده‌بێته یه‌كه‌م یاریزان كه له وه‌رزی داهاتوو ماڵئاوایی له یانه‌ی مێره‌نگی ده‌كات.
رۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانیا له چاپی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 25 دێسێمبه‌ری 2017، ئاماره خراپه‌كانی كه‌ریم بێنزێمای له ڕووی گۆڵكردنه‌وه له‌مساڵ كردبووه بابه‌تی به‌رگی یه‌كه‌می رۆژنامه‌كه‌ی.
ماركا نووسیویه‌تی: مه‌ریم بێنزێما له 2017 ته‌نیا 11 گۆڵی كردووه و خراپترین ساڵی تێپه‌ڕ كردووه و ره‌نگه ببێته یه‌كه‌مین یاریزان كه له گواستنه‌وه‌ی هاوینه‌ی داهاتوو ماڵئاوایی له ریال مه‌درید ده‌كات، چونكه هیچ بیانوویه‌كی بۆ زێدان و مانه‌وه له ریال مه‌درید نه‌هێشتۆته‌وه.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، به‌رپرسانی یانه‌ی ریال مه‌درید نیازی ئه‌وه‌یان نییه گرێبه‌سته‌كه‌ی ئێستای كه‌ریم بێنزێما باشتر بكه‌ن، ته‌نانه‌ت گفتووگۆیان له باره‌ی چاره‌نووسی ئه‌و یاریزانه كردووه و به‌هێزترین به‌ربژێره بۆ ئه‌وه‌ی وه‌رزی داهاتوو له ریال مه‌درید بڕوات.
ماركا ئه‌وه‌شی نووسیوه كه فلۆرێنتینۆ پێرێزی سه‌رۆكی ریال مه‌درید له‌گه‌ڵ خۆزێ ئه‌نخیل سانچێز قسه كردووه كه له گواستنه‌وه‌ی زستانه هێرشبه‌رێك بگوازنه‌وه و له گواستنه‌وه‌ی هاوینه‌ش بێنزێما به‌ڕێ بكه‌ن.
كه‌ریم بێنزێمای ته‌مه‌ن 30 ساڵ، به ڕه‌سه‌ن جه‌زائیرییه و له فره‌نسا له دایك بووه، له هاوینی 2009 له یانه‌ی لیۆنه‌وه به بڕی 31 ملیۆن یۆرۆ روویكرده ریال مه‌درید و گرێبه‌سته‌كه‌شی له 2021 كۆتایی دێت، به‌ڵام ره‌نگه گرێبه‌سته‌كه‌ی هه‌ڵبوه‌شێندرێته‌وه و پێش ئه‌و واده‌یه ریزه‌كانی مێره‌نگی جێبهێڵێت.
.jpg)