دیزاینه‌ری كارتۆنی تۆم و جێری له ته‌مه‌نی 99 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد
بوب جفنیز زیاتر له 60 ساڵ كاری دیزاینی وێنه جووڵاوه‌كانی كردووه
K24- هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ی رووسیا توده‌ی كۆچی دوایی بوب جفنیز، دیزاینه‌ری كارتۆنی ناسراوی جیهانی "تۆم و جێری" له ته‌مه‌نی 99 ساڵیدا راگه‌یاند.
بوب جفنیز كه‌سایه‌تیه‌كی ئه‌مه‌ریكیه، هاوكات كه به درووستكه‌ری كارۆتی "تۆم و جێری" و دیزاینه‌ری كه‌سایه‌تییه‌كانی ئه‌و كارتۆنه ده‌ناسرێت، هه‌مان ئه‌و كه‌سه‌یه كه دواتر كارتۆنی "باگز بان"ی به‌ناوبانگیشی دیزاین كردووه.

ژیانی پیشه‌یی جفنیز بۆماوه‌ی زیاتر له 60 ساڵ به‌رده‌وام بووه، به‌تایبه‌ت له بواری دیزاینكردنی وێنه جووڵاوه‌كاندا له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌كی زۆری كۆمپانیای تایبه‌ت به‌و بواره كاری كردووه، له‌وانه‌ش: كۆمپانیاكانی دیزنى و "Warner Bros" و "Hanna-Barbera".
به‌درێژایی ئه‌و هه‌موو ساڵانه‌ی پیشه‌كه‌ی، جفنیز توانیویه‌تی دیارترین كه‌سایه‌تی كارتۆنی وه‌ك "تۆم و جێری" و "دافی مراوی" و "ئه‌لفین ئه‌ند زه شیبمانكس" و "بابای" دیزاین بكات، وێڕای دیزاینكردنی "باگز بانی به‌ناوبانگ".
ماریانا جفنیز كچی ناوبراو، هه‌واڵی كۆچی دوایی باوكی له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك پشتڕاست كرده‌وه و رایگه‌یاند، به‌هۆی كێشه‌ی هه‌ناسه‌دانه‌وه باوكی كۆچی دووایی كرد.

له ساڵی 1937، جفنیز ده‌ستی به ژیانی پیشه‌یی خۆی كردووه و توانیویه‌تی له‌ماوه‌یه‌كی زوودا له كاره‌كه‌ی له‌سه‌ر كه‌سایه‌تییه‌كانی "دۆناڵد داك" و "سپی به‌فر" ناوبانگێكی زۆر بۆخۆی په‌یدا بكات.
دواتر له‌ساڵی 1940 په‌یوه‌ندی به كۆمپانیای "Warner Bros" كردووه و، له‌وێش به دیزاینكردنی كه‌سایه‌تی كارتۆنی "باگز بانی به‌ناوبانگ" ئه‌وه‌نده‌ی دیكه به‌ناوبانگ بووه.
له‌و سه‌رده‌مه‌دا كه‌سایه‌تییه كارتۆنیه‌كان به "زۆر نه‌رم و نیان" وه‌سف ده‌كران و نه‌ده‌بوو هه‌موو كۆمپانیایه‌ك به‌رهه‌می بهێنێت، به‌ڵام دووباره دیزاینكردنه‌وه‌ی زنجیره كارتۆنی جووڵاوی "لۆنی تیۆنز"، ناوبانگێكی گه‌وره‌ی له بواری ئه‌و پیشه‌یه‌دا بۆ ئه‌و به‌ده‌ستهێنا.
پێشتریش به‌ر له گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ جیهانی دیزاینی وێنه جووڵاوه‌كان، له سه‌رده‌می جه‌نگی دووه‌می جیهانیدا جفنیز خزمه‌تێكی زۆری سوپای ئه‌مه‌ریكای كردبوو.

